ڕۆژوو؛ ئونسی گیان و تروپکی ئەوینی خودا
ڕەنگە شتێکی نامۆ بێت بۆ مرۆڤ کە مامەڵەیەکی لەم شێوەیە لەگەڵ خودا بکات بەجۆرێک کە خۆی لە ترازووی خودادا ببینێت. مەخابن! ئەم بابەتە هێندە نامۆیە مرۆڤ تا ئێستاش خودا بە قامچی بەدەست دەناسێت تا ئێستاش وا دەزانێ خودا هەر خەریکی دۆزەخ گەرمکردنە یان ئەوەی هەمیشە دەفتەری پێڕست و هەژماردنی لە دەستە و وەک: مامۆستایەکی تووندی بیرکاری خەریکی پلەبەندی و نمرە دانان و هەڵە دۆزینەوەیە لەم بوونەوەرەی...!