نوێکردنەوەی تەوبە لە ڕەمەزاندا !

نوێکردەوەی تەوبە لە ڕمەزاندا !

بێگومان ئەمە بابەتێکی بەڵگەنەویستە کە ئەسڵ و بنچینەی ژیانی مرۆڤی ئیماندار لە بە جۆرێکە کە هەر کات و ساتێک پێویستە تۆبەکەی دووبارە کاتەوە. سەرمەشق و نموونەی ئیماندار لەو بوارەدا ڕەسووڵڵایە ٍﷺ کە لە ڕۆژێدا زیاتر لە سەدان بار تۆبە و ئیستغفاری دەکرد. لەڕاستیدا ئیماندار لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا دەبێ تۆبەکەی نوێ کاتەوە، چونکە تۆبە پلە و پایەکی گەورەی هەیە و هەر کەس دەستی پێ بگات خێر و خۆشی بۆخۆی بەدی هێناوە. ئیبن و قیم د.خ دەڵێت: تۆبە یەکەمین ماڵ و ماڵێکی نێوانی و ئاخرین ماڵی ئەهلی سلوکە. تەوبە تەنیا تایبەت بە تاوانباران نییە بەڵکوو یەکێک لە مەنزڵگەی پێغەمبەرانی خوایە، خوای تەباڕەک و تەعالا لەو بوارەدا دەفەرموێت: و عصی ٱدم ربه فغوی ثم اجتباه ربه فتاب علیه و هدی [طه:١٢٢/١٢١] ئادەم لە پێشگای باری تەعالا سەرکشی کرد و لە ڕێگا دەرکەوت. دوایە خوای گەورە ئەوی هەڵبژارد و ئەوی بەخشی و هیدایتی دا.

نوێکردنەوەی تەوبە لە ڕەمەزاندا !

وەرگێڕ: یاسەمین

بێگومان ئەمە بابەتێکی بەڵگەنەویستە کە ئەسڵ و بنچینەی ژیانی مرۆڤی ئیماندار  بە جۆرێکە کە هەر کات و ساتێک پێویستە تۆبەکەی دووبارە کاتەوە.
سەرمەشق و نموونەی ئیماندار لەو بوارەدا ڕەسووڵڵایە ٍﷺ کە لە ڕۆژێدا زیاتر لە سەدان بار تۆبە و ئیستغفاری دەکرد. لەڕاستیدا ئیماندار لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا دەبێ تۆبەکەی نوێ کاتەوە، چونکە تۆبە پلە و پایەکی گەورەی هەیە و هەر کەس دەستی پێ بگات خێر و خۆشی بۆخۆی بەدی هێناوە.
ئیبن و قیم د.خ دەڵێت: تۆبە یەکەمین ماڵ و ماڵێکی نێوانی و ئاخرین ماڵی ئەهلی سلوکە. تەوبە تەنیا تایبەت بە تاوانباران نییە بەڵکوو یەکێک لە مەنزڵگەی پێغەمبەرانی خوایە، خوای تەباڕەک و تەعالا لەو بوارەدا دەفەرموێت: و عصی ٱدم ربه فغوی ثم اجتباه ربه فتاب علیه و هدی [طه:١٢٢/١٢١]
ئادەم لە پێشگای باری تەعالا سەرکشی کرد و لە ڕێگا دەرکەوت. دوایە خوای گەورە ئەوی هەڵبژارد و ئەوی بەخشی و هیدایتی دا.

تۆبە مەقامێکی گەورە و بەنرخی هەیە و هەرکەسیش بەو پلە و پایە بگات بە گەورەیی گەیشتووە و بەندەیەکی ساڵح و تۆبەکار و دڵ نەرم هەژمار دەکرێت و بێگومان جێی تۆبەکاران بەهەشتی بەرین دەبێت.
کەواتە لەسەرمانە پێش هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان تۆبەکەمان نوێکەینەوە، چۆن زۆر جار دەبینین خۆمان و خەڵکی دیش لە خێر و بەرەکەتی ڕەمەزان بێ نەسیب دەبن، لە عیبادەت سست و لاوازین، بۆ هەستانی شەو هەوڵ نادەین، کەمتر کات بۆ خوێندنی قوڕئان دادەنین و لە ڕێگای خێر هەنگاو هەڵنانێین.

لە هەموو ئەو خێر و بەرەکاتانە بێ نسیب ماوین، بەو هۆیەش لە تاریکی و گوناحدا دەژین. نوێکردنەوەی تۆبە لە ڕەمەزاندا زۆر گرینگە و پێویستە تا لە فەزیلەتی عیبادەت بێ نەسیب نەبین، چونکە ئەگەر وابێت زەرەرمان کردووە و هیچ زەرەرێک لەوە گەورەتر نییە.
لە ڕەمەزان و هەموو کاتی دیش پێویست بە تۆبەیە، گوناح وەک برین وایە و زۆر جار برین دەبێتە هۆی لەناوچوونی مرۆڤ.! زۆرمان تۆشی گوناح دەبین بەڵام کاریگەری ئەو لە خۆماندا نابینین و ڕەنگە بۆمان سەرسووڕهێنەر بێت!
بەڵام نازانین بێ نسیب بوون لە عیبادت بۆخۆی گەورەترین تاوانە. یەکێک لە بەندەکان ساڵانێکی زۆر گوناحی کرد بەڵام شەوێک لە شەوان بە خوای تەباڕەک و تەعالای کوت: خوایە چەندم گوناح کردوون بەڵام ئاساری گوناحەکەم نەدیت،! دەنگێکێ بە گوێ گەیشت کە ئەی مرۆڤ هەر ئەوە بەس نییە کە تۆ خۆت لە لەزەتی ڕاز و نیاز لەگەڵ خوای خۆت بێ نسیب کردووە؟!
گوناح ئێمە لە خۆشی ڕاز و نیاز و شیرینی بەندایەتی کە بەهەشتێکی زوو بەدی هاتنی ئیماندارییە، ڕێی لێ دەگرێت، لەبەر ئەوەش پێویستە پێش ڕەمەزان تۆبە بکەین.
وەرن با پێش ڕەمەزان تۆبە بکەین چۆن دڵەکان ڕەق و توند بوون، کاتی قوڕئان خوێندن خاکەڕایی نییە و چاوەکان کاتی بیستنی ئایاتی قوڕئان فرمێسکیان لێ نایەت و دەچینە ناو مزگەوت و قاری لەوێ تەڵاوەتی قوڕئان دەکات بەڵام هیچ گۆڕانکارییەک لە خۆماندا هەست پێ ناکەین، چاوێکی پڕ لە گریان نابینین، ئایا کاتی وەی نەهاتووە کە تۆبە بکەین؟ تا دڵەکان نەرم و قوڕئان کاریگەری لەسەر دڵمان بکات؟
پێش ڕەمەزان تۆبە بکەین چۆن دەبینین تریشقەی مەرگ هەموو کات بەدوامانە و دەمانبات لەگەڵ خۆی، جلێک کە بۆ بووکێنی سازی کردبوو، خوا پێشی پێ دەگرێت( ئەو جلە دەبێتە کفن).
[سەیارەیەک کە پووڵێکی زۆری بۆ کڕینەکەی داوە بۆی دەبێتە تابووت…]

ئامۆژگاری مردن دەبێ زوو ئێمە بەرەو تۆبە بکێشێت، نابێ ئاوات و ئارەزۆکانی دوور و نزیک ڕاستی و دروستی پێش ڕێگامان بە پێچەوانە نیشان بدات، پێش مردن دەبێ بە فکری ڕزگاری خۆمان بین.
تۆبەی بکەین کە فیتنە و ئاژاوە دەورادەوریان گرتووین و تەنیا ڕێگامان پەنا بردن بۆ دەرگای خوای تەباڕک و تەعالایە تا لەوەێ خەڵکانی دیکە تۆشی بوون پارێزراو بین، تا پێش ئەوەی کاتی بەندایەتیمان لە دەست بدەین وەخومان بێینەوە و پێش ئەوەی کە نەتوانین موسیبەت لەخۆمان دوور کەینەوە لە خەو هەستین. ڕەمەزان ڕووناکایی سەر زەوی و هۆی ڕزگاری هەموو جیهانە. هەر کەس ئەم هەڵە لە دەست بدات هەموو خێر و بەڕەکەتەکانی لە دەست داون. کەواتە با کەڵک لە ڕەمەزان وەرگرین پێش ئەوەی تەواو بێت و کاتی عیبادەت لە دەست بچێت کە ڕەنگە ئەوە ئاخرین ڕەمەزانی ژیانمان بێت.
ئەی خوای مێهرەبان و دڵسۆز تۆفیقی تۆبەی دەرگاتمان پێ بدە و لە ڕێگایەک کە ڕەزای تۆی تێدایە دەستمان بگرە، خوایە گیان ئێمە بەندەی گوناحباری تۆین هاتووین بەر دەرگات، ڕێگامان نیشان بدە و تۆفیقی بەندایەتی بخە ناو دڵ و گیان و عاقیبەت بەخێرن بکە. ئامین