بۆچی نوێژ دەکەین؟

بۆچی نوێژ دەکەین؟

27ژانویه،2017 لەلایەن نوور ئەبوو غوش بڵاڤۆکەکی کۆن بە چەشنی گرتە دەنگ لە نەوەدەکان لەژێر ناونیشانی بۆچی نوێژ ناخوێنی بڵاو بۆوە، لەگەڵ ئەمەشدا دەنگدانەوەیەکی فرەی هەبوو، و لەنێو کۆمەڵانی خەڵک شوێنی بەرچاوی خستەڕوو، بەڵام لەڕاستیدا ئێمە ئەمڕۆ بەشێوازێکی تر پێویستیمان بەو پریسیارە هەیە، واتە: بۆچی نوێژ دەکەین؟

بۆچی نوێژ دەکەین؟

 

وەرگێڕ: هەژار قوربانی

 

۲۷ژانویه،۲۰۱۷ لەلایەن نوور ئەبوو غوش
بڵاڤۆکەکی کۆن بە چەشنی گرتە دەنگ لە نەوەدەکان لەژێر ناونیشانی “بۆچی نوێژ ناخوێنی” بڵاو بۆوە، لەگەڵ ئەمەشدا دەنگدانەوەیەکی فرەی هەبوو، و لەنێو کۆمەڵانی خەڵک شوێنی بەرچاوی خستەڕوو، بەڵام لەڕاستیدا ئێمە ئەمڕۆ بەشێوازێکی تر پێویستیمان بەو پریسیارە هەیە، واتە: بۆچی نوێژ دەکەین؟

لەنێو هەرا و هۆریای جۆراوجۆر و قەرەباڵغی تاوان و گۆڕانی بەردەوامی ڕەهەندەکان، چ شتێک هانمان دەدات بۆنوێژکردن؛ یان ئەوە چ شتێکە وامان لێ دەکات لە هەموو بارودۆخێکدا، و لە هەموو هەلومەرج و جێگایەک بەردەوام بین لەسەر نوێژ؟! کاتێک خوای کردگار مڕۆڤی بەدی هێنا، داوای لێکرد کە جێگرێک بێت زەوی ئاوەدان کات و شوێنەواری دیار بێت لەسەر گۆی زەوی، و بۆوەی کە، مڕۆڤ بەو ئامانجە بگات خوای پەروەردگار نیعمەتێکی پێدا بۆیارمەتی دان و بەهێزکردنی، نوێژ ئەو ئەرکە گرینگە بوو کە خوای گەورە وەک: ئامرازێکی سەرەکی بۆ داڕشتنی دین و ئەنجامی پێگەیاندن و شکڵ گرتنی کەسایەتی جێگرەکەی دیاریکرد. بێگوومان یەکێک لە سەرەکی ترین تایبەتمەندی مڕۆڤی سەرکەوتوو لەژیانیدا، هێز و ورەیە لەسەر بەربەرەکانی و خۆڕاگری و توانای ویست و ئیرادەی لە: پێکانی ئەو ئەرکانەی بۆی دیاریکراوە، و ئەنجامدانیان لە هەموو هەلومەرج و ئاڵۆزییەک کە، ئازاری دەدەن و گشتی ئەوانە کۆمەڵێک بابەتن کە، نوێژ فێرت دەکات مادام بەشێکی سەڵمێندراو بێت لە ژیانت.
نوێژ هیچ کات بە واتای ماندووبوون و بارکەوتوویی نییە، بەڵکوو لەڕاستیدا هەنگاوێکە بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەی دوای نوێژ دێنە پێش هەر بۆیە هەوەڵین پرسیارێک کە لە ڕۆژی پەسڵان لە مڕۆڤ دەکرێ، سەبارەت بە نوێژە. ئەگەر نوێژەکەت کێشەی نەبێت سەرجەم کردەوەکانت بێ کێشەن بەڵام ئەگەر نوێژەکەت سەقەت بوو گشت کردەوەکانت سەقەتن. تۆ نوێژ دەکەی چونکە ئەو نوێژە شتێکت فێر دەکات کە، ڕەنگە تەواوی پڕۆسەکانی پێشکەوتن نەتوانن هێزی ئیرادە و تواناییت پێ بگەیەنن، چونکە کۆمەڵێک خاڵی جەوهەری تێدن کە: ڕاددەگوێزێ بۆ قۆناغێکی کردەیی نەک تیۆری کە لەودا فێردەبی نە تەنیا سەبر، بەڵکوو سەبووری؛ کەوایە تۆ ئەگەر توانیت بۆنوێژکردن لە خەو هەستی، سەرەڕای پەشێوی حاڵ و وەزعت بۆکردنی نوێژ، بێگومان لەدوای لەخەو هەستان بۆ نوێژکردن کاریگەری دەبێت لەسەر دوور کەوتەنەوەت لەحاند کۆمەڵێک تاوانی جۆراوجۆر. واتە هەستێکی جیاوازت لە دەروون پەیدادەکات و هۆکارێکە کە تۆ بتوانی ئەوەی لە ژیانت دەتهەوێ بی پێکی، تەنانەت ئەگەر زۆریش دژوار یان شەکەت هێنەر بێت.
نوێژدەکەی چونکە مڕۆڤ نیازی هەیە چەند کاتژمێرێک لە ڕۆژدا، خەڵوەت بکات تا لە گشت تەنگ و چەڵەمەکان، زەخت و گوشار و ئەو بیرۆکانەی کە: هۆکاری شڵەژانی مێشکی مڕۆڤن دوور بێت و لەبەرانبەر خوای پەروەردگار بوەستێ و ڕوانگە و جێگەی خۆی بە حەمد و سەنا، دەست پێ بکات. تەنانەت ئەگەر لە ناخۆشترین جۆری خەم دابێ نوێژت وەرناگیرێ مادام دەسپێکی (الحمدللە رب العالمین )نەبێت، بۆوەی فێرت کا کە: لە هەموو بارودۆخێک چۆن شوکرانەبژێری خوا بی. لەڕاستیدا نوێژەکەت دەبێتە هۆکاری بارهێنانی ڕەوشتبەرزی بۆ قۆناغی هەستیاری ژیانی ڕۆژانەت، ئەو کاتەی کە: خەریکی گۆڕینەوەی بابەت و دانووستانی لەگەڵ هاوڕێیەکی خۆت و ئەو بە تووندی لەبواری بیر و هزرەوە ماندووت دەکات تا نەتوانی بەرهەڵەستی ببییەوە؛ نوێژەکەت لێرەدا دەبێتە بەربەست و بۆ ڕێکخستنەوەی بیر و هزرت و ئامادەبوونێکی ژیرانە تاکوو دەروونی خۆت بۆداهاتوو تەیار کەەی. نوێژ هیچ کات بۆوەی نییە ماندوو و شەکەت بین، بەڵکوو لە بناغەدا بۆ ئەو قۆناغەی دوای نوێژ دێت، هەر بۆیە هەوەڵ شتێک کە لە ڕۆژی پەسڵان پرسیاری لێ دەکرێ نوێژە، ئەگەر گونجاو بوو هەموو کردەوەکانت گونجاون، ئەگەر بەتاڵ بوو هەمووکردەوەکانت بەتاڵن، ئەوەش بۆیە وایە چونکە بێگوومان کەسیک بتوانێ پارێزەری ئەو ئەرکە قوورس و گرینگە بێت بەدڵنیاییەوە بەتوانایە لەسەر تەواوی پڕۆسەکان.
ڕوو لە نوێژ بکە تۆ دەبینی لەودا، بەختەوری ڕوح و بڵیندی هەست وورە بوونی هەیە. ڕوو لە نوێژ بکە تۆ دەبینی لەودا، خاوەن جێگەوپێگەیەکی لای خوای خۆت و خاوەن کاری خۆت. بەردەوام دەرد و لاوازی و ئاوات و ئامانجت لەودا، لەگەڵ خوای خۆت تاوتوێ بکە و بەو شێوەیەی دەیزانێ قسەبکە، تاکوو دوای نوێژ ئەو خێر و چاکەی نەتدەزانی بەتۆ بگات.