لەوکاتەوە خوای ئافەریدگار مرۆڤی ئافراند و مرۆڤایەتی بەدی هێناو، وزەوی و ژینگەی پێ ئاوەدان کردوو پێی ڕازاندەوە، ئەوپەڕی ڕێزی لێنا و هەواڵی حوڕمەت و گەورەی بەگشت گۆی زەوی گەیاند.
زانایێکی هەر ماو لە ژێر ساباتی دین دۆستی و گەل ویستیدا بە نێوی خوای دەهەندە و دڵۆڤان له یادی۲۳ی جۆزەردان، ساڵیادی کۆچکردنی مامۆستا ئەحمەدیان، بۆ دونیای هەرمان مامۆستا گیان؛ مەزنە زانا و بڵیمەت و هێژا و پسپۆری کوردەواری، بەقەدەر تەواوی پیت و ڕەستە و دەق و دۆقی نوسراوەکانت سڵاو ڕەحمەت و بەزەیی خوای پەروەردگار لە ڕوحی پاک و بەرز و بێگەردت.
27ژانویه،2017 لەلایەن نوور ئەبوو غوش بڵاڤۆکەکی کۆن بە چەشنی گرتە دەنگ لە نەوەدەکان لەژێر ناونیشانی بۆچی نوێژ ناخوێنی بڵاو بۆوە، لەگەڵ ئەمەشدا دەنگدانەوەیەکی فرەی هەبوو، و لەنێو کۆمەڵانی خەڵک شوێنی بەرچاوی خستەڕوو، بەڵام لەڕاستیدا ئێمە ئەمڕۆ بەشێوازێکی تر پێویستیمان بەو پریسیارە هەیە، واتە: بۆچی نوێژ دەکەین؟
بێگومان بەڕێوەبردنی یاسای خوای کردگار و ڕێککردن و ڕەچاوکردنی بڕیارەکانی، هۆکارێکی گرینگن بۆ ڕاکێشانی بەرژەوەندی ماددی و مەعنەوی. هەرکەس خاوەن باوەڕ و خۆپارێز بێت، ئەڵڵاهـ گیان بە جوانترین شکڵ و شێواز لەو چەشنە چاکانە بههرەمەند و هەبووی دەکات و ههروهها ئەو چاکانەی کە خوای گەورە بەڵێن دەدات بۆ باوەڕمەندان و خۆپارێزان لەوپەڕی دڵنیایی و حاشاهەڵنەگری دان و بەڵگهنەویستن، چاکە و بەخشینێکی بێبڕانەوە و بەردەوام و هەڵقوڵاو له هەموو لایەک بێژومار و بێوچان و بێمنەت. ئەو چاکانە و ئەو بەخشینانە بەهەر ڕەنگ و هەر جۆرێک و هەر شکڵ و شێوازێک بەگشتی، هیچ کەس نەیدیون و نەیبیستوون و بۆ کەس تەیار نەکراون، تەنانەت لە خەون و خەیاڵیشدا و ئهو کاتەی پێشەوای ئیمانداران، واتە عومەری کۆڕی عەبدولعهزیز، بڕیاری دا، بۆ ئوممەتەکەی بە یاسا و ڕێسای قوڕئان و دادپەروهرانه حکوومهت بکا ، ئەم چاکانە و ئەو شوێنەوارە پاک و بێگەردە مسۆگەر بوو لە ژیان و لەناو بازنەی دەسەڵاتی ئەو مەزنە پیاوە کە بێگومان هاتنە دی بەڵێنی خواوەندی تێدا بەستەیە.
ڕۆژوو لە بنچینە و بنەمادا بە واتای خۆپاراستن لە کردنی ئیش و کار هاتووە، تا ئەو جێگایەی کە ئیزن دراوە بوترێ (صام من الكلام ) واته بێدەنگ بوو و لە قسەکردن خۆی پاراست. پەیڤی خوای مەزن سەبارەت بە خاتوو مەریەم سەلامی خوای لەسەر بێت ئاماژە بەو ڕاستییە دەکات کە دەفەرموێ: ( پێیان بڵێ: من نهزرم كردووه بۆ پهروهردگارم كه خۆم بگرمهوه له قسه كردن و ئهمڕۆ قسه لهگهڵ هیچ مرۆڤێكدا ناكهم )مریم 26
ئافرەت لە ئاوێنەی ئیسلامدا نووسەر: هەژار قوربانی وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِىٓ ءَادَمَ / سوێند بهخوا بهڕاستی ئێمه ڕێزمان له نهوهی ئادهم گرت. بە یارمەتی خوای پەروەردگار دەنگ و باسێک دەکەین لەسەر جێگە و پێگەی ئافرەت لە ئاوێنەی ئیسلامدا. بێگومان هەموومان دان بەو ڕاستییەدا دەنین کە، ئافرەت نیوەی کۆمەڵە و ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە مانەوە و پەرەپێدانی مرۆڤایەتی و ڕاهێنان و بارهێنانی چین و توێژی داهاتوو؛ ئەگەر ئافرەت نەبێت ژیان و ژینگە و درێژەدانی ژین دەوەستێ. ئەگەر چاو خشاندنێک بکەین بۆ سەر مێژووی مرۆڤایەتی و قسە لە گۆڕانکاری و داهێنان و ڕاپەڕین و هەر جۆرە وەرچەرخانێک بکەین ناتوانین ڕۆڵی ئافرەت لەبەر چاونەگرین، واتە ناتوانین دەوری بەرچاو و هەنگاو بە هەنگاوی ئافرەت لەگەڵ پیاوان و حەوڵ و تێکۆشانیان بەسەر هەوراز و نشێوەکاندا، ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ خەبات و جێ پەنجەیان دیاری نەکەین.