لە ژیاندا شتێک بانتر لە بەختەوەری بوونی نییە!
لەڕاستیدا ئەمڕۆ شاڵاوی کولتوور و دابونەریتی کۆمەڵگەی ئێمە بەگشتی هۆگر و گیرۆدەی کامەرانی بووە، ئەگەر چی ئێمە بۆ دەستەبەرکردنی بەختەوەری لە کۆمەڵێک گریمانە و پاڵنەری تۆکمەی بەرچاوی وەک: پیشەی باش، دۆستانی دڵخواز، باڵەخانەی ڕەنگین و لەبەردڵان و کڕینی ئوتوومبێل، ماڵ و… کەڵگ وەردەگرین بۆ ژیانێکی پۆزەتیڤ، بەڵام زۆربەی ئێمە هەست بە ئاسوودەیی و ئۆقرەیی ناکەین! بەڵکوو بە پێچەوانەی ڕەزامەندی، ژیانێکی ئاڵۆز و بێ ئاکام کە پڕیەتی لە نەخۆشی خەمۆکی و خەماژۆیی تاقی دەکەینەوە سەڕەرای خەست و بەرزبوونەوەی نەخۆشی دەروونی و خەمۆکی و نەمانی هەست و سۆزی عاتیفی و بێ هاودەمی، هاوڕێ لەگەڵ زۆربوونی ڕێژەی خۆکوژی لەو دواییانەی ژیانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لە دونیادا و بە وردبوونەوە لە ئەزموونی ژیانی خەڵک بەگشتی، بە ڕوونی و ئاشکرایی ئەوەمان بۆ دەردەکەوێ کە هەڵەیەکی بەرچاو هەیە کە مرۆڤ بەگشتی هەست بە پووچەڵییهكی تاڵ و قووڵی ژیان دەکا! هەڵبەت بۆ تێگەیشتن لەو نەهامەتییە، پێویست بەوە ناکا مرۆڤ حەتمەن نەخۆشی خەمۆکی تاقی کاتەوە.