• تاریخ : پنج شنبه - ۶ - اردیبهشت - ۱۴۰۳
  • مناجات

    موناجات
    1402-01-08
    موناجات

    موناجات

    یا ڕەب بە ئەوینی پاقژ و خودایی تا دێ لە سەرای دوو چاوی من تەڕایی میوان کە چەلێک لە لای گوڵم وەفایی لەو بەند و کەمەندە بمخە ڕێی رەهایی لێوڕێژ کە دڵم لە عیشقی ڕۆژی دوایی               هاوارە لە دەستی ناڵەیی جودایی

    مەدحی واڵا
    1401-07-20
    مەدحی واڵا

    مەدحی واڵا

    لە مەدحی سەروەری گەورە ڕەسووڵڵاهـ موحەممەدی کەڕەم دار دروود و سڵاوی ئەڵڵاهـ لەسەر ڕوحی ڕەسووڵڵاهـ گەورەم! لە کوێ کاڵای واڵا  هاوردە کەم مەدحی ئاڵای کەسک و واڵای سەروەری گەورەی لێ هەڵکەوێ؟ سروەی کام کۆساری دڵداری گەردی ڕێ دوورەکەی لەلای مەککەم لە کۆڵ دەسڕێ؟ گەورەم! کەی دێ ماهی وەک ڕووی گوڵوک لە سای هەوری گەڕۆڵ هەڵێ؟ کە دەرکەوێ ماهی گوڵی موحەممەدی گەورەم! دڵم هەوای لای سەروەرم لە کەللەی دا دڵەڕاوکێ سەری لە ماڵی دڵم دا هەوارگەی دڵ، حاڵ و ماڵی هەر لە کەلاوە دەکا سەراسەر لار ولاسارە لە سۆی ماڵی کەسک و ئارامگەی دڵ گەورەم! دڵم لە دووری ئەو ماڵە کەسکە لاولاوەی دووری لێ هاڵا گەڵای ساردی دووری سەروەر، لە داری سەروی دڵداری وا هەڵوەری سارای دڵم سوور هەڵگەڕا

    ڕەمەزان؛ ویستگەیەک بۆ ژەنینی نۆتەکانی دڵ!
    1401-01-31
    ڕەمەزان؛ ویستگەیەک بۆ ژەنینی نۆتەکانی دڵ!

    ڕەمەزان؛ ویستگەیەک بۆ ژەنینی نۆتەکانی دڵ!

    ڕەمەزان؛ ویستگەیەک بۆ ژەنینی نۆتەکانی دڵ!   نووسین: عەبدووڵڵاهـ عەلیپوور لە ڕاستێدا ئەمڕۆ مرۆڤایەتی لە سەردەمی پێشکەوتنی تێکنۆلۆژی و زانستی سەردەم و بەها ماددیی و ئارەزووەکان و لاواز بوونی بەها ڕوحی و ئیمانییەکاندا، ماندوویەتی لە هەموو کاتێک زیاتر دەروون و ویژدانی بەرەو داڕمان و لەناوچوون بردووە بەجۆرێک کە: مرۆڤایەتی لە هەموو کاتێک زیاتر هەست بە بێهودەیی و بێ بایەخی خۆیان دەکەن و لەناو جیهانێک و ژینگەیەکی خنکێنەر نووقمی بێ ئاگایی بووە؛ واتە مرۆڤ بۆتە ئامێرێک کە ئۆقرەی لێبڕاوە و بۆ وەدەستهێنانی ئارەزووی ژیانی دونیا هەموو بەها باڵاکانی پێشێڵ کردووە. بێگومان بۆ گەڕانەوەی دڵنیایی دەڕوون و ئاسوودەی لاوەکی، مانگی پیرۆزی ڕەمەزانیش باشترین و لەبارترین کاتە بۆ زیندووکردنەوەی ویژدان و بەها ڕوحی و ئیمانییەکان و تاودانیان لە دڵ و دەروونی مرۆڤەکان، بۆ ڕێکخستنی ژینگەیەک و وڵاتێک کە مرۆڤایەتی تێدا بگات بە تڕۆپکی ئارامی. حەقیقەت و ڕاستی و نهێنی ڕۆژوو کلیلێکی زێرین و ویستگەیەکی ناوازەیە کە: مرۆڤی باوەردار کەمەندکێش دەکات بەرەو هاودەمی خواناسان و شاڕێگای ئەوین و ڕاز و نیاز و پیاسەیەکی ئیمانی لەگەڵ یاری نازەنین، فاکتەرەکانی گەشەی ڕوح و هێز و وزەی باوەردار لە گەڕەنتی بەخشین و دەست لە کارکێشانەوەی لە بڕێ گیرەدۆیی و ئەوینداریەتییە؛ واتە ئەو کاتەی لە ڕەیڕەوی چاکە و چاکەکاری هەنگاو دادەنێین، پێویستە دەست لە کۆمەڵێک ویست و داخوازییەکانی وەک: ماڵ، کات، خۆشییەکانی دونیا و هێندێک دڵخوازی ژیان هەڵگرین، بۆ ئەوەی بەم شێوەیە زیاتر چێژ لە بەندایەتی و ڕاز و نیاز و پارانەوەمان لەگەڵ خوای گەورە وەرگرین.

    ڕەمەزان؛ دەڕرفەتێک بۆ گەشەی ڕوح
    1401-01-24
    ڕەمەزان؛ دەرفەتێک بۆ گەشەی ڕوح

    ڕەمەزان؛ دەڕرفەتێک بۆ گەشەی ڕوح

    ڕەمەزان؛ دەرفەتێک بۆ گەشەی ڕوح وه‌رگێر: ئازه‌ر ئه‌وه‌ مانگی پیرۆزی ڕەمەزانە. بێگومان فەلسەفە و بەهرە و قازانجی سەرەکی ئەم مانگە چاک بوون، تازەیی، نوێبوونەوە و گۆڕانکاریی دەروونییە و بە گوێرەی قوڕئان گەیشتن بە پلەیێکی بەرز لە: خۆپارێزی و نوێکردنەوە و هێز بۆ پاراستنی خۆت لە زیانباری و هەڵە و تاوانەکانە.

    ڕۆژوو لە تێپەڕگەی مێژوودا
    1401-01-17
    ڕۆژوو لەتێپەڕگەی مێژوودا

    ڕۆژوو لە تێپەڕگەی مێژوودا

    ڕۆژوو لە بنچینە و بنەمادا بە واتای خۆپاراستن لە کردنی ئیش و کار هاتووە، تا ئەو جێگایەی کە ئیزن دراوە بوترێ (صام من الكلام ) واته بێدەنگ بوو و لە قسەکردن خۆی پاراست. پەیڤی خوای مەزن سەبارەت بە خاتوو مەریەم سەلامی خوای لەسەر بێت ئاماژە بەو ڕاستییە دەکات کە دەفەرموێ: ( پێیان بڵێ: من نه‌زرم كردووه‌ بۆ په‌روه‌ردگارم كه‌ خۆم بگرمه‌وه‌ له‌ قسه‌ كردن و ئه‌مڕۆ قسه‌ له‌گه‌ڵ هیچ مرۆڤێكدا ناكه‌م )مریم 26

    دەنگی پێی میحڕابی دڵ!
    1401-01-12
    دەنگی پێی میحڕابی دڵ!

    دەنگی پێی میحڕابی دڵ!

    دەنگی پێی میحڕابی دڵ نووسەر: عەبدووڵڵاهـ عەلیپوور دەنگی پێ هاتنم سۆزەیەکە پێ پێ و هێور هێور، تەنیا دڵی بێگەرد و خاوێن و پەتی گوێ بیستی دەبێ. هێدی هێدی دێم و پێ دەخەمە ناو دارپێچانی دڵی ئەو مرۆڤانەی کە لەمێژە عەوداڵ و چاوەڕێی هاتنی من بوون، هاوڕێ لەگەڵ ئەوەشدا بۆ هاتنی من ناو ماڵ و دەروونی خۆیان لەهەر چەشنە ڕەوشت و ڕەفتارێکی نەشیاوی وەک: لووت بەرزی، دووڕوویی، غەڕەبوون، خۆبەزڵزانین و… لەنێو کنج و ڕەوشت و جمگە جمگەی خۆیان ئەستڕین کردووە و بە ئاوی ئیمان و خۆشەویستی ششتووە.

    برو بالا