• تاریخ : پنج شنبه - ۹ - فروردین - ۱۴۰۳
  • قورئان و فەرموودە

    چەند چرکە ساتێک لە خزمەت پێغەمبەرداﷺ
    1402-02-26
    چەند چرکە ساتێک لە خزمەت پێغەمبەرداٍﷺ

    چەند چرکە ساتێک لە خزمەت پێغەمبەرداﷺ

    بە تێڕامان لە وتەی پێغەمبەر (د.خ)، تێدەگەین کە ئیسلام و کولتوری ئیسلامی لە ڕەهەندی جیاوازدا و لە بۆنەی جیاوازدا لە گەشەکردن و بنیاتنانی کارەکتەری باوەڕداردا کاردەکەن؛ بۆ ئەوەی بیکاتە کارەکتەر، ڕەفتار و قسەکانی بۆ ئەوانی تر بە ئازار و بێزارکەر نابێت.

    چە چیزی در ماە شعبان روی دادە است؟
    1401-12-11
    چە چیزی در ماە شعبان روی دادە است؟

    چە چیزی در ماە شعبان روی دادە است؟

    در حقیقت وقتی مردم را به ارتباط با تاریخ اسلام دعوت می‌کنیم دو هدف را دنبال می‌کنیم: یکی پند گرفتن از این حوادث تاریخی و دیگری غنیمت شمردن فرصتها و مناسبتهایی که در زمان وجود دارند... پس در واقع مردم مؤمن را به حقیقتی روشن و عقیده‌ای صحیح دعوت می‌کنیم، و این کار ما در اصل تعظیم و بزرگداشت زمان نیست بلکه تعظیم و بزرگداشت خداوندی است که خالق زمان و مکان است...

    چەند چرکە ساتێک لە خزمەت پێغەمبەرداﷺ
    1401-02-24
    چەند چرکە ساتێک لە خزمەت پێغەمبەرداﷺ

    چەند چرکە ساتێک لە خزمەت پێغەمبەرداﷺ

    عَنْ أَبِي ذَرٍّ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " اتَّقِ اللَّهَ حَيْثُمَا كُنْتَ، وَأَتْبِعِ السَّيِّئَةَ الْحَسَنَةَ تَمْحُهَا، وَخَالِقِ النَّاسَ بِخُلُقٍ حَسَنٍ ".( سنن دارمی/2833- ترمذی/1987) واتە: لە هەر شوێنێک بی لە خودا بترسە؛ و دوای گوناهـ چاکە بکە، چونکە دەیسڕێتەوە؛ بە ڕەوشتێکی باش و مێهرەبانی مامەڵە لەگەڵ مرۆڤەکان بکە.

    یاسای قوڕئان لە زەمەنی عومەری کوڕی عەبدولعەزیزدا
    1401-02-17
    یاسای قوڕئان لە زەمەنی عومەری کوڕی عەبدولعەزیزدا

    یاسای قوڕئان لە زەمەنی عومەری کوڕی عەبدولعەزیزدا

    بێگومان بەڕێوەبردنی یاسای خوای کردگار و ڕێککردن و ڕەچاوکردنی بڕیارەکانی، هۆکارێکی گرینگن بۆ ڕاکێشانی بەرژەوەندی ماددی و مەعنەوی. هەرکەس خاوەن باوەڕ و خۆپارێز بێت، ئەڵڵاهـ گیان بە جوانترین شکڵ و شێواز لەو چەشنە چاکانە به‌هرەمەند و هەبووی دەکات و هه‌روه‌ها ئەو چاکانەی کە خوای گەورە بەڵێن دەدات بۆ باوەڕمەندان و خۆپارێزان لەوپەڕی دڵنیایی و حاشاهەڵنەگری دان و بەڵگه‌نەویستن، چاکە و بەخشینێکی بێبڕانەوە و بەردەوام و هەڵقوڵاو له هەموو لایەک بێژومار و بێوچان و بێمنەت. ئەو چاکانە و ئەو بەخشینانە بەهەر ڕەنگ و هەر جۆرێک و هەر شکڵ و شێوازێک بەگشتی، هیچ کەس نەیدیون و نەیبیستوون و بۆ کەس تەیار نەکراون، تەنانەت لە خەون و خەیاڵیشدا و ئه‌و کاتەی پێشەوای ئیمانداران، واتە عومەری کۆڕی عەبدولعه‌زیز، بڕیاری دا، بۆ ئوممەتەکەی بە یاسا و ڕێسای قوڕئان و دادپەروه‌رانه حکوومه‌ت بکا ، ئەم چاکانە و ئەو شوێنەوارە پاک و بێگەردە مسۆگەر بوو لە ژیان و لەناو بازنەی دەسەڵاتی ئەو مەزنە پیاوە کە بێگومان هاتنە دی بەڵێنی خواوەندی تێدا بەستەیە.

    ڕەمەزان؛ ویستگەیەک بۆ ژەنینی نۆتەکانی دڵ!
    1401-01-31
    ڕەمەزان؛ ویستگەیەک بۆ ژەنینی نۆتەکانی دڵ!

    ڕەمەزان؛ ویستگەیەک بۆ ژەنینی نۆتەکانی دڵ!

    ڕەمەزان؛ ویستگەیەک بۆ ژەنینی نۆتەکانی دڵ!   نووسین: عەبدووڵڵاهـ عەلیپوور لە ڕاستێدا ئەمڕۆ مرۆڤایەتی لە سەردەمی پێشکەوتنی تێکنۆلۆژی و زانستی سەردەم و بەها ماددیی و ئارەزووەکان و لاواز بوونی بەها ڕوحی و ئیمانییەکاندا، ماندوویەتی لە هەموو کاتێک زیاتر دەروون و ویژدانی بەرەو داڕمان و لەناوچوون بردووە بەجۆرێک کە: مرۆڤایەتی لە هەموو کاتێک زیاتر هەست بە بێهودەیی و بێ بایەخی خۆیان دەکەن و لەناو جیهانێک و ژینگەیەکی خنکێنەر نووقمی بێ ئاگایی بووە؛ واتە مرۆڤ بۆتە ئامێرێک کە ئۆقرەی لێبڕاوە و بۆ وەدەستهێنانی ئارەزووی ژیانی دونیا هەموو بەها باڵاکانی پێشێڵ کردووە. بێگومان بۆ گەڕانەوەی دڵنیایی دەڕوون و ئاسوودەی لاوەکی، مانگی پیرۆزی ڕەمەزانیش باشترین و لەبارترین کاتە بۆ زیندووکردنەوەی ویژدان و بەها ڕوحی و ئیمانییەکان و تاودانیان لە دڵ و دەروونی مرۆڤەکان، بۆ ڕێکخستنی ژینگەیەک و وڵاتێک کە مرۆڤایەتی تێدا بگات بە تڕۆپکی ئارامی. حەقیقەت و ڕاستی و نهێنی ڕۆژوو کلیلێکی زێرین و ویستگەیەکی ناوازەیە کە: مرۆڤی باوەردار کەمەندکێش دەکات بەرەو هاودەمی خواناسان و شاڕێگای ئەوین و ڕاز و نیاز و پیاسەیەکی ئیمانی لەگەڵ یاری نازەنین، فاکتەرەکانی گەشەی ڕوح و هێز و وزەی باوەردار لە گەڕەنتی بەخشین و دەست لە کارکێشانەوەی لە بڕێ گیرەدۆیی و ئەوینداریەتییە؛ واتە ئەو کاتەی لە ڕەیڕەوی چاکە و چاکەکاری هەنگاو دادەنێین، پێویستە دەست لە کۆمەڵێک ویست و داخوازییەکانی وەک: ماڵ، کات، خۆشییەکانی دونیا و هێندێک دڵخوازی ژیان هەڵگرین، بۆ ئەوەی بەم شێوەیە زیاتر چێژ لە بەندایەتی و ڕاز و نیاز و پارانەوەمان لەگەڵ خوای گەورە وەرگرین.

    ڕۆژوو لە تێپەڕگەی مێژوودا
    1401-01-17
    ڕۆژوو لەتێپەڕگەی مێژوودا

    ڕۆژوو لە تێپەڕگەی مێژوودا

    ڕۆژوو لە بنچینە و بنەمادا بە واتای خۆپاراستن لە کردنی ئیش و کار هاتووە، تا ئەو جێگایەی کە ئیزن دراوە بوترێ (صام من الكلام ) واته بێدەنگ بوو و لە قسەکردن خۆی پاراست. پەیڤی خوای مەزن سەبارەت بە خاتوو مەریەم سەلامی خوای لەسەر بێت ئاماژە بەو ڕاستییە دەکات کە دەفەرموێ: ( پێیان بڵێ: من نه‌زرم كردووه‌ بۆ په‌روه‌ردگارم كه‌ خۆم بگرمه‌وه‌ له‌ قسه‌ كردن و ئه‌مڕۆ قسه‌ له‌گه‌ڵ هیچ مرۆڤێكدا ناكه‌م )مریم 26

    برو بالا