دڵم لەت دەبێ ئەو کاتەی لە کتێبەکانی فەرموودە یا ژیاننامەدا دەخوێنمەوە کە یەکێک لە هەواڵان لەوی تر دەپرسێ لە کوێوە دێیەوە؟ لە وڵامدا دەڵێ : لە خزمەت پێغەمبەر- دروود و سڵاوی خوای لەسەر بێ- یان یەک لە هەواڵان بەدەم ڕێگاوە تووشی یەکی تر دەبێ و لێی دەپرسێ: بۆ کوێ دەچی؟لە وڵامدا دەڵێ: دەچمە خزمەت پێغەمبەر - دروود و سڵاوی خوای لەسەر بێ-
بەناوی دانەری گۆی زەوی، خودای بەخشەندەی خاوەن بەزەیی، ڕێژنە بارانی سەلام بەجوانی بۆ سەر پێغەمبەر و یارانی، ئەو پێغەمبەرەی بەهاتنی زەوی گۆڕا هیچ کەموکۆڕی نەما، داب و نەریتی ژیان گەلێکیان هەبوون و نوقسان بەتایبەت بەشی کچان سەرشۆڕی و زەلیل کردن، لەژوورێ ئەسیر و بەردەستەبوون، ژنانیش تێکەڵ بوون هاوبەشی ئەو ئێشەبوون.
لە مەدحی سەروەری گەورە ڕەسووڵڵاهـ موحەممەدی کەڕەم دار دروود و سڵاوی ئەڵڵاهـ لەسەر ڕوحی ڕەسووڵڵاهـ گەورەم! لە کوێ کاڵای واڵا هاوردە کەم مەدحی ئاڵای کەسک و واڵای سەروەری گەورەی لێ هەڵکەوێ؟ سروەی کام کۆساری دڵداری گەردی ڕێ دوورەکەی لەلای مەککەم لە کۆڵ دەسڕێ؟ گەورەم! کەی دێ ماهی وەک ڕووی گوڵوک لە سای هەوری گەڕۆڵ هەڵێ؟ کە دەرکەوێ ماهی گوڵی موحەممەدی گەورەم! دڵم هەوای لای سەروەرم لە کەللەی دا دڵەڕاوکێ سەری لە ماڵی دڵم دا هەوارگەی دڵ، حاڵ و ماڵی هەر لە کەلاوە دەکا سەراسەر لار ولاسارە لە سۆی ماڵی کەسک و ئارامگەی دڵ گەورەم! دڵم لە دووری ئەو ماڵە کەسکە لاولاوەی دووری لێ هاڵا گەڵای ساردی دووری سەروەر، لە داری سەروی دڵداری وا هەڵوەری سارای دڵم سوور هەڵگەڕا
ئهگهر وهک مرۆڤ سهیری خۆشهویستی خواٍﷺ بکهین و دیراسه و لێکۆڵینهوه لهسهر ژیانی بکهین، بۆمان دهردهکهوێت که کهسایهتییهکی لێزان و سهرکردهیهکی لێهاتوو بووه بۆ سازکردنی ئهو ڕووداوه گهورهیه که بوو به هۆی گۆڕانکارییهکی ئهرێنی له مێژووی مرۆڤایهتیدا و ههروهها له بونیادنانی ئهو شارستانییه که له سهردهمی خۆیدا بێوێنه بووه.
ئەوەی لە قوڕئانی پیرۆزدا لەبارەی قەدرەوە باس دەکرێ، شەوی قەدری پێغەمبەرە، ئەو شەوەیە تاجی ئەزموونکردنی وەحی کراوەتە سەری موحەمەد(د.خ)، شەوی گۆڕانکارییە گەورەکەیە، لە موحەممەدێکی قوڕهشییەوە بۆ مرۆڤێکی گەردوونی و یونیڤێرساڵ، دڕانی بەرگی جەستەیە تا ڕوحی ئازاد ئازاد ببێ و بدا لەشەقەی باڵ، ئەو گێڕانەوەش لەبارەی دە شەوی کۆتایی ڕەمەزانەوە هاتوون پێش بینین بۆ مرۆڤێک، بەو هەموو ڕاهێنانەوە بتوانێ ئەزموونی قەدر بکات.
ڕێوڕەسمی چوارشەممەسووری نووسەر: موحەممەد جەماڵەددین واژی/ پەسوێ هەموو ئینسانێک پێویستی بە زیچ و شادی هەیە و هەر شتێک کە پێویستیی ژیانی مرۆڤ بێت، مافی مرۆڤیشە. ئاساییە کە دهبێ کات و شوێنی وا هەبن کە مرۆڤەکان و بەتایبەت گەنجەکان بۆ ساتێکیش بێ، ماڵاوایی لە خەمۆکی و گرفتەکانی ژیان بکەن و دڵخۆش بن. شادی و کەیفخۆشی بەتایبەت لە بارودۆخی ئێستای ئێراندا وەک نانی شەو واجبە و کوردەواری کوتەنی وەک: دەرمانی چاو ئێشەیە. چوارشەممەسوری یەکێکە لەو کاتانە و لەو ڕەسمە کۆنه کۆمەڵایەتییانە کە خەڵکێک لێک کۆ دەکاتەوە و تەوژمەکانی ناخیان هەڵدەوەرێنێ