تاکە ئامانجی زاڵبوون بوو بەسەر جیهاندا و گرنگی پێ نەدەدا چەند کەسی بێتاوان لە گەشتنی ئامانجی دەکوژرێن. دڕندەیی ئەو بێ سنوور بوو وەک: چۆن هەموو خەڵکی کوشت و لەناوی بردن.
گەر هەریەکێکمان بە وردی چیرۆکی خاتوو (هاجەرە) دایکی حەرزەتی (ئیسماعیل) بخوێنینەوەو ڕابمێنین لێی، ئەوا پلەی باشترین پەروەرشیاری منداڵ وباشترین هاوسەری پێ دەدەین، ئەو تازە هاوسەری(ئیبراهیمە) ودایکی یەکەم جگەرگۆشەکەی بوو. بەفەرمانی خوای گەورە خۆی وجگەرگۆشە تازەبووەکەی دەبات بۆدەشتی مەکە چ دەشتێ کاکی بەکاکی ووشک وبێ ئاو چۆڵەوانی بەتەنیا دایان دەنێ ودەڕوات وجێیان دەهێڵێ، دەپرسێ ئەوەدەڕۆی بەتەنیا جێمان دەهێڵی ئەویش دەڵێت بەڵێ، پێی دەڵێ ئایا کاری خۆتە یا فەرمانی خوا، لایەکی بەسۆز بەلایانا دەکاتەوەودەڵێ بەڵێ فەرمانی خوایە..
لە لایان ناوەندی کلتووری پڕۆفیسۆر عیززەددین مستەفا ڕەسووڵ بۆ بەشداری لە کۆنگرەی ناوبراو کە، لە ڕێکەوتی(19) تا (21) ڕەشەمە بەڕێوەدەچوو بانگهێشت کرام.
خەلافەت و جێنشینی پێغەمبەر ﷺ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەی ئیسلامی بوو کە: ئەمڕۆ پێی دەوترێت بەڕێوەبەرایەتی و کارگێری سیاسی، هەروەها پەیوەندییە ناوخۆییەکان و دەرەوە دەگرێتەوە
بێگومان بەڕێوەبردنی یاسای خوای کردگار و ڕێککردن و ڕەچاوکردنی بڕیارەکانی، هۆکارێکی گرینگن بۆ ڕاکێشانی بەرژەوەندی ماددی و مەعنەوی. هەرکەس خاوەن باوەڕ و خۆپارێز بێت، ئەڵڵاهـ گیان بە جوانترین شکڵ و شێواز لەو چەشنە چاکانە بههرەمەند و هەبووی دەکات و ههروهها ئەو چاکانەی کە خوای گەورە بەڵێن دەدات بۆ باوەڕمەندان و خۆپارێزان لەوپەڕی دڵنیایی و حاشاهەڵنەگری دان و بەڵگهنەویستن، چاکە و بەخشینێکی بێبڕانەوە و بەردەوام و هەڵقوڵاو له هەموو لایەک بێژومار و بێوچان و بێمنەت. ئەو چاکانە و ئەو بەخشینانە بەهەر ڕەنگ و هەر جۆرێک و هەر شکڵ و شێوازێک بەگشتی، هیچ کەس نەیدیون و نەیبیستوون و بۆ کەس تەیار نەکراون، تەنانەت لە خەون و خەیاڵیشدا و ئهو کاتەی پێشەوای ئیمانداران، واتە عومەری کۆڕی عەبدولعهزیز، بڕیاری دا، بۆ ئوممەتەکەی بە یاسا و ڕێسای قوڕئان و دادپەروهرانه حکوومهت بکا ، ئەم چاکانە و ئەو شوێنەوارە پاک و بێگەردە مسۆگەر بوو لە ژیان و لەناو بازنەی دەسەڵاتی ئەو مەزنە پیاوە کە بێگومان هاتنە دی بەڵێنی خواوەندی تێدا بەستەیە.
کورتە باسێک لەسەر ژیانی مامۆستا هێمن موکریانی سەید محەمەدئەمین شێخەلئیسلامی موکری کوڕی سەید حەسەن شێخەلئیسلامی موکری ناسراو بە هێمن، دایکی ناوی زەینەب و کچی شێخی بورهان، بەهاری ساڵی ۱۳۰۰ - ۱۹۲۱ی زایینی لە گوندی لاچین سەر بە شاری مەهاباد لە دایک بووە. بە هۆی هەڵنەسووڕانی بارودۆخی ژیان لە نیسێی دایک و باب بێبەش بووە و وەک خۆی کە لە پێشەکی تاریک و ڕووندا بە سەردێڕی "لە کوێوە بۆ کوێ؟"دا دەڵێت لە کن دایەنێک بە ناوی یاسەمەن کە خەلکی ئازەربایجانی بووە و لە لەکێک بە ناوی عیزهت کە خەڵکی تورکیا بووە ژیانی منداڵی بردۆتە سەر.