زۆر جار کە قەڵەم دەگرییە دەست بۆ ئەوە بابەتێک بنووسی، وێدەچێ بیر لەم هێز و گوشار و ئازارە نەکرێتەوە کە دەخرێتە سەر بەژنی پێنووس؛ مەخابن! زۆر جار ئەم وشەو ڕستە و هەستەی ناو مێشکت لێت دەبن بە دوژمن و نەیار و نامۆ، ئەوانیش وەک: خۆخۆرە لێت دەڕوانن.!
ئەخلاق "» کۆی «خُلُق» ـە. «خَلق» و «خُلُق» هاوچەشن و هاودەستەن. «خَلق»:پێکهاتەی فیزیکی و سرووشتییە. «خُلُق»: پێکهاتەی دەروونی مرۆڤە.
زستان بەتەواوی شکۆ، بێدەنگی و ساردیی واتاداری خۆی تێپەڕی، جلوبەرگی سپیی ئەم وەرزە لە داوێنی سروشت پیرۆز بوو و بوو بە مزگێنیدەری ڕایەخێک لە گوڵ و سەوزایی و بۆنی خۆش.
ڕۆژەکان یەک بەدوای یەکدا تێدەپەڕن و مانگی پیرۆزی ڕەمەزان هەنگاو بە هەنگاو نزیک و نزیکتر دەبێتهوه، مزگێنی و دیارییه جۆراوجۆرەکانی وهکوو لێبوردنی تاوانەکان، دەربازبوون لە ئاگری دۆزەخ، وەدەستهێنانی پلەوپایەی بەرز و چاکەکاری بە پاداشتێکی گەلێک زیاتر، لەگەڵ خۆی دێنێت.
ساتێک بە خۆتاندا بچوونەوە و دواتر بیر لەو کەسانە بکەنەوە کە دونیایان جێ هێشتووە و ئێوە هێشتا زیندوون و بیر بکەنەوە ئەگەر بمرن دەزانن کە یەک ڕەکات نوێژ لای کەسانێک کە ڕۆیشتوونە چەندە بایەخی هەیە.
نابێت منداڵ بهێننه دونیا، چونکە منداڵهێنان کایەکردنە و بانگهێشتی کەسێکه بۆ ژیان کە دیار نییە چ چارەنووسێکی دەبێت.