ڕێوڕەسمی چوارشەممەسووری نووسەر: موحەممەد جەماڵەددین واژی/ پەسوێ هەموو ئینسانێک پێویستی بە زیچ و شادی هەیە و هەر شتێک کە پێویستیی ژیانی مرۆڤ بێت، مافی مرۆڤیشە. ئاساییە کە دهبێ کات و شوێنی وا هەبن کە مرۆڤەکان و بەتایبەت گەنجەکان بۆ ساتێکیش بێ، ماڵاوایی لە خەمۆکی و گرفتەکانی ژیان بکەن و دڵخۆش بن. شادی و کەیفخۆشی بەتایبەت لە بارودۆخی ئێستای ئێراندا وەک نانی شەو واجبە و کوردەواری کوتەنی وەک: دەرمانی چاو ئێشەیە. چوارشەممەسوری یەکێکە لەو کاتانە و لەو ڕەسمە کۆنه کۆمەڵایەتییانە کە خەڵکێک لێک کۆ دەکاتەوە و تەوژمەکانی ناخیان هەڵدەوەرێنێ
سپاس بۆ خوا کە ڕاهێنەری جیهانە، دەهەندەیە و دلۆڤانە، خاوەنی ڕۆژی پەسڵانە، ئێمە هەر تۆ دەپەرستین، پشتن هەر بەتۆ دەبەستین، لە ڕاستەڕێ شارەزان کە، رێی ئەوانەی کە خۆت چاکەت دەگەڵ کردوون، نەک ئەوانەی کە وەبەر تووڕەیی کەوتوون، نە ئەوانەش کە لاڕێ بوون، (وەرگێڕاوی سووڕەتی فاتیحە، مامۆستا هەژار موکریانی