لێدوان لە بابەتی هەناردەکردن و هاوردەکردن، یەکێک لە هەستیارترین ڕووداوەکانی ئێستای پرس و دۆزی دانووستان و ئابووری وڵاتانی جیهانە؛ بەڵام دەکرێت بە جۆرێکی تر لەسەر بابەتی " هەناردەکردن و هاوردەکردن"بدوێین و مشتومڕی لەسەر بکرێ و بخرێتە بەر باس و توێژینەوە و تا ڕادەیەک لەگەڵ دۆز و لێدوانی مرۆڤی بازرگان دوور خڕێتەوە.
قوڕئان، کتێبی پەروەرێنی بێهاوتا و پەیامی ئاسمانییە، و جوبڕەئیل بۆ سەر دڵی پێشەوای مرۆڤایەتی {د.خ} دایبەزاندووە، تاکوو ئەو دڵانەی بەهۆی مەیلە دروونییەکانەوە مردوون زیندوو ببنەوە، ئەو بیر و هزرانەی بە گومان و دوو دڵییەوە ژەهراوی بوونە و لە بەندی زنجیری خوڕافاتدان و گیرۆدەی گرتووخانەی گومڕایین ڕزگاریان بێت، ئەو مافانەی بە دەستی ڕێبەرە ستەمکارەکانەوە پێشێل کراون، بە خاوەنەکانیان بدرێنەوە، تا لەبەر تیشک و پڕشنگی قوڕئان، بەهەشتی سەر زەوی و کۆمەڵگای ئاڕمانی پێک بهێندرێت.
ئەخلاق "» کۆی «خُلُق» ـە. «خَلق» و «خُلُق» هاوچەشن و هاودەستەن. «خَلق»:پێکهاتەی فیزیکی و سرووشتییە. «خُلُق»: پێکهاتەی دەروونی مرۆڤە.
بیر لە حاڵ و ئەحواڵی هەندێک لە مرۆڤەکان بکەوە کە چەندە بە ئازارە؛ لەوانەیە شەوی قەدر بەخەبەر بووە بەڵام بە گوێرەی حەدیسی (ایمانا و احتسابا) نەبووە ڕۆژوو و هەستانیان لەبەر هاوڕێیەتی لەگەڵ خەڵکی بووە و ئەگەریش (ایمانا) بێ؛ بەڵام لەوانەیە پاک و بێ ڕیا و (احتسابا) نەبووە و بەم شێوەیە گرینگی کارەکەیان لە ناو دەچێت...
لەڕاستیدا ئەمڕۆ شاڵاوی کولتوور و دابونەریتی کۆمەڵگەی ئێمە بەگشتی هۆگر و گیرۆدەی کامەرانی بووە، ئەگەر چی ئێمە بۆ دەستەبەرکردنی بەختەوەری لە کۆمەڵێک گریمانە و پاڵنەری تۆکمەی بەرچاوی وەک: پیشەی باش، دۆستانی دڵخواز، باڵەخانەی ڕەنگین و لەبەردڵان و کڕینی ئوتوومبێل، ماڵ و… کەڵگ وەردەگرین بۆ ژیانێکی پۆزەتیڤ، بەڵام زۆربەی ئێمە هەست بە ئاسوودەیی و ئۆقرەیی ناکەین! بەڵکوو بە پێچەوانەی ڕەزامەندی، ژیانێکی ئاڵۆز و بێ ئاکام کە پڕیەتی لە نەخۆشی خەمۆکی و خەماژۆیی تاقی دەکەینەوە سەڕەرای خەست و بەرزبوونەوەی نەخۆشی دەروونی و خەمۆکی و نەمانی هەست و سۆزی عاتیفی و بێ هاودەمی، هاوڕێ لەگەڵ زۆربوونی ڕێژەی خۆکوژی لەو دواییانەی ژیانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لە دونیادا و بە وردبوونەوە لە ئەزموونی ژیانی خەڵک بەگشتی، بە ڕوونی و ئاشکرایی ئەوەمان بۆ دەردەکەوێ کە هەڵەیەکی بەرچاو هەیە کە مرۆڤ بەگشتی هەست بە پووچەڵییهكی تاڵ و قووڵی ژیان دەکا! هەڵبەت بۆ تێگەیشتن لەو نەهامەتییە، پێویست بەوە ناکا مرۆڤ حەتمەن نەخۆشی خەمۆکی تاقی کاتەوە.
پێغەمبەری خوا لە ڕەمەزانی ساڵی هەشتی کۆچی بهبێ شەڕ و بە دروشمی: «ئەمڕۆ ڕۆژی دلۆڤانییه» شاری مهككهی گرتهوه و بەسەر نەیارانیدا سەرکەوت. کەسێک که له پسکەپسکەکانی ماڵی (ارقم) دەستی پێ کردبوو، ئەمڕۆ دەیان چەکدار (سهرباز) لە خزمەتی ڕاوەستاون. (الله اکبر) وتنی چەکداران کێوەکانی مەککە دەلەرزێنێ، بەڵام ئەوە نەبوو بە هۆکاری شاییبەخۆیی و بەخۆخوڕینی و لە ئەوپەڕی هێز و تواناییدا ههرگیز ستەمی لە کەس نەکرد.