یەکەم جار کە گوێبیستی ئەم ئایەتە بووم بەپێی ماناکەی بیرم لە مووسا دەکردەوە. تەنیا شتێک کە دەهاتە خەیاڵم، دیمەنی دیداری مووسا و دارێک بوو کە دەنگێکی لێدەهات.
مێتاڤێرس له دوو وشەی مێتا (Meta) و ڤێرس (Verse) پێکهاتووه، وشەی مێتا بە واتای "سەرووتر" و ڤێرس کە لە وشەی "Universe" وەرگیراوە بە واتای "جیهانی"یه، بەم شێوەیە دەکرێت کە وشەی مێتاڤێرس بە "جیهانی باشتر" یان "باشتر لە جیهان" هەژمار بکرێت.
پێش بوون بە پێغەمبەری، حەزرەت - دروودی خوای لەسەر بێت - بە گەنجی خوی بەوەوە گرتبوو لە ئەشکەوتی (حیرا) لە شاری مەککەی پیرۆز خەڵوەتنشینی دەکرد و چلە کێشی دەکرد. لەگەڵ خۆیدا خورمای دەبرد و بە قوڵی بیری دەکردەوە. کەم خەوی و کەم خواردن و کەم دوویی هەڵبژاردبوو کە سێ کۆڵەکەی بنەڕەتی سۆفیگەری ئیسلامین.
یه‌كێك له گرنگترین كۆڵه‌كه و پایه‌كانى ئایینى پیرۆزى ئیسلام، بریتییه له (حه‌ج)كردن و زیاره‌ت و ته‌وافى (به‌یتى عه‌تیق)و ماڵى خوا‌و ڕووگه‌ى یه‌كتاپه‌رستان، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه وه‌رزى حه‌ج، یه‌كێك بێت له خۆشه‌ویستترینى كاته‌كان له‌لاى خواى میهره‌بان، چونكه به‌نده‌كانى به دڵ به‌ره‌و لاى ئه‌و كه‌وتوونه‌ته ڕێ، ماڵ و منداڵ و سه‌روه‌ت و سامانیان به‌جێ هێشتووه، به‌ڵكو سه‌روه‌ت و پاره‌یان خه‌رج كردووه تا به‌و شوێنه پیرۆزه بگه‌ن و به‌ڵێنى به‌نده‌یى‌و ملكه‌چى بۆ خواى تاكه په‌رستراو دووپات بكه‌نه‌وه، له‌وێ به‌نده زۆرترین كڕنوش و سوجده‌ى ملكه‌چى و به‌ندایه‌تى بۆ خوا ده‌بات، له‌وێ زۆر به كوڵ و به دڵ له خوا ده‌پاڕێته‌وه و داواى یارمه‌تى و به‌هاناوه هاتن له خواى تاكه فریادڕه‌س ده‌كات، له‌وێ ئاماده‌یى و حزوورى (قه‌لبى)و ناسكبوونه‌وه‌ى ڕۆح له زۆربه‌ى په‌رستشه‌كاندا بوونى هه‌یه.
قوڕئان، کتێبی پەروەرێنی بێهاوتا و پەیامی ئاسمانییە، و جوبڕەئیل بۆ سەر دڵی پێشەوای مرۆڤایەتی {د.خ} دایبەزاندووە، تاکوو ئەو دڵانەی بەهۆی مەیلە دروونییەکانەوە مردوون زیندوو ببنەوە، ئەو بیر و هزرانەی بە گومان و دوو دڵییەوە ژەهراوی بوونە و لە بەندی زنجیری خوڕافاتدان و گیرۆدەی گرتووخانەی گومڕایین ڕزگاریان بێت، ئەو مافانەی بە دەستی ڕێبەرە ستەمکارەکانەوە پێشێل کراون، بە خاوەنەکانیان بدرێنەوە، تا لەبەر تیشک و پڕشنگی قوڕئان، بەهەشتی سەر زەوی و کۆمەڵگای ئاڕمانی پێک بهێندرێت.
لە “ابن مسعود“ (رحمەاللە) دەگێڕنەوە کە، پێغەمبەر (د.خ) فەرمووی: «من قرأ حرفًا من کتاب الله فله به حسنة، والحسنة بعشر أمثال‌ها، لا أقول ال‌م حرف، ولکن: ألف حرف، ولام حرف، ومیم حرف». (ترمذی: حسن صحیح غریب) هەر کەسێک پیتێک لە کتێبی خوای گەورە بخوێنێتەوە بۆی بە چاکەیەک هەژمار دەکرێ و هەر چاکەیەک بە دە بەرامبەر پاداشتی دەدرێتەوە. ناڵێم«ال‌م» پیتێکە بەڵکوو (ألف) یەک پیت و (ل) یەک پیت و (میم) یەک پیتە.