• تاریخ : سه شنبه - ۴ - اردیبهشت - ۱۴۰۳
  • مفاهیم

    ڕەمەزان؛ ویستگەیەک بۆ ژەنینی نۆتەکانی دڵ!
    1401-01-31
    ڕەمەزان؛ ویستگەیەک بۆ ژەنینی نۆتەکانی دڵ!

    ڕەمەزان؛ ویستگەیەک بۆ ژەنینی نۆتەکانی دڵ!

    ڕەمەزان؛ ویستگەیەک بۆ ژەنینی نۆتەکانی دڵ!   نووسین: عەبدووڵڵاهـ عەلیپوور لە ڕاستێدا ئەمڕۆ مرۆڤایەتی لە سەردەمی پێشکەوتنی تێکنۆلۆژی و زانستی سەردەم و بەها ماددیی و ئارەزووەکان و لاواز بوونی بەها ڕوحی و ئیمانییەکاندا، ماندوویەتی لە هەموو کاتێک زیاتر دەروون و ویژدانی بەرەو داڕمان و لەناوچوون بردووە بەجۆرێک کە: مرۆڤایەتی لە هەموو کاتێک زیاتر هەست بە بێهودەیی و بێ بایەخی خۆیان دەکەن و لەناو جیهانێک و ژینگەیەکی خنکێنەر نووقمی بێ ئاگایی بووە؛ واتە مرۆڤ بۆتە ئامێرێک کە ئۆقرەی لێبڕاوە و بۆ وەدەستهێنانی ئارەزووی ژیانی دونیا هەموو بەها باڵاکانی پێشێڵ کردووە. بێگومان بۆ گەڕانەوەی دڵنیایی دەڕوون و ئاسوودەی لاوەکی، مانگی پیرۆزی ڕەمەزانیش باشترین و لەبارترین کاتە بۆ زیندووکردنەوەی ویژدان و بەها ڕوحی و ئیمانییەکان و تاودانیان لە دڵ و دەروونی مرۆڤەکان، بۆ ڕێکخستنی ژینگەیەک و وڵاتێک کە مرۆڤایەتی تێدا بگات بە تڕۆپکی ئارامی. حەقیقەت و ڕاستی و نهێنی ڕۆژوو کلیلێکی زێرین و ویستگەیەکی ناوازەیە کە: مرۆڤی باوەردار کەمەندکێش دەکات بەرەو هاودەمی خواناسان و شاڕێگای ئەوین و ڕاز و نیاز و پیاسەیەکی ئیمانی لەگەڵ یاری نازەنین، فاکتەرەکانی گەشەی ڕوح و هێز و وزەی باوەردار لە گەڕەنتی بەخشین و دەست لە کارکێشانەوەی لە بڕێ گیرەدۆیی و ئەوینداریەتییە؛ واتە ئەو کاتەی لە ڕەیڕەوی چاکە و چاکەکاری هەنگاو دادەنێین، پێویستە دەست لە کۆمەڵێک ویست و داخوازییەکانی وەک: ماڵ، کات، خۆشییەکانی دونیا و هێندێک دڵخوازی ژیان هەڵگرین، بۆ ئەوەی بەم شێوەیە زیاتر چێژ لە بەندایەتی و ڕاز و نیاز و پارانەوەمان لەگەڵ خوای گەورە وەرگرین.

    برو بالا