زۆر جار کە قەڵەم دەگرییە دەست بۆ ئەوە بابەتێک بنووسی، وێدەچێ بیر لەم هێز و گوشار و ئازارە نەکرێتەوە کە دەخرێتە سەر بەژنی پێنووس؛ مەخابن! زۆر جار ئەم وشەو ڕستە و هەستەی ناو مێشکت لێت دەبن بە دوژمن و نەیار و نامۆ، ئەوانیش وەک: خۆخۆرە لێت دەڕوانن.!
لێدوان لە بابەتی هەناردەکردن و هاوردەکردن، یەکێک لە هەستیارترین ڕووداوەکانی ئێستای پرس و دۆزی دانووستان و ئابووری وڵاتانی جیهانە؛ بەڵام دەکرێت بە جۆرێکی تر لەسەر بابەتی " هەناردەکردن و هاوردەکردن"بدوێین و مشتومڕی لەسەر بکرێ و بخرێتە بەر باس و توێژینەوە و تا ڕادەیەک لەگەڵ دۆز و لێدوانی مرۆڤی بازرگان دوور خڕێتەوە.
بێگومان خێزان باڵی ڕاستى پرۆسەى پەروەردەکردنە و یەکێک لەو هۆکارە کاریگەریانەى کە ڕاستەوخۆ ڕۆڵی تایبەتى دەبینێ لە پرۆسەى پەروەردە و فێرکردندا، دایک و باوکە لە پێگەى خێزاندا.
استاد بوطی ابر مردی کم نظیر و دانشمندی برجسته بود که شخصیتش را آمیزەی از مدرسه، محیط، سفر، جامعه و استعدادهای خدادادی بود.
لەڕاستیدا ئەمڕۆ شاڵاوی کولتوور و دابونەریتی کۆمەڵگەی ئێمە بەگشتی هۆگر و گیرۆدەی کامەرانی بووە، ئەگەر چی ئێمە بۆ دەستەبەرکردنی بەختەوەری لە کۆمەڵێک گریمانە و پاڵنەری تۆکمەی بەرچاوی وەک: پیشەی باش، دۆستانی دڵخواز، باڵەخانەی ڕەنگین و لەبەردڵان و کڕینی ئوتوومبێل، ماڵ و… کەڵگ وەردەگرین بۆ ژیانێکی پۆزەتیڤ، بەڵام زۆربەی ئێمە هەست بە ئاسوودەیی و ئۆقرەیی ناکەین! بەڵکوو بە پێچەوانەی ڕەزامەندی، ژیانێکی ئاڵۆز و بێ ئاکام کە پڕیەتی لە نەخۆشی خەمۆکی و خەماژۆیی تاقی دەکەینەوە سەڕەرای خەست و بەرزبوونەوەی نەخۆشی دەروونی و خەمۆکی و نەمانی هەست و سۆزی عاتیفی و بێ هاودەمی، هاوڕێ لەگەڵ زۆربوونی ڕێژەی خۆکوژی لەو دواییانەی ژیانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لە دونیادا و بە وردبوونەوە لە ئەزموونی ژیانی خەڵک بەگشتی، بە ڕوونی و ئاشکرایی ئەوەمان بۆ دەردەکەوێ کە هەڵەیەکی بەرچاو هەیە کە مرۆڤ بەگشتی هەست بە پووچەڵییهكی تاڵ و قووڵی ژیان دەکا! هەڵبەت بۆ تێگەیشتن لەو نەهامەتییە، پێویست بەوە ناکا مرۆڤ حەتمەن نەخۆشی خەمۆکی تاقی کاتەوە.
ڕۆڵـی تێکدەرانەی شوشیاڵ میدیا و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەسەر خێـزان! دەسپێک خێزان و بنەماڵە لە جیهاندا بابەتگەلێکی گەلێک گەورە و هەستیارن؛ واتە پرس و بابەتە خێزانییەکان لەهەر کۆمەڵگەیەکدا لە گەرمترین و گرنگترین پرس و بابەتەکانن و لە ڕاستیدا سەنگی مەحەکن بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو کۆمەڵگایە و مرۆڤەکان لەو وڵاتەدا. ڕوون و ئاشکرایە بە درێژایی مێژوو هیچ دین و فەلسەفە و بیر و باوەڕێک نییە بایەخی بە پارسەنگی ڕەفتار و ڕەوشتی خێـزان نەدابێت. ڕەوشت لەناو هەموو کۆڕ و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا، ئاستی کاریگەریی قەناعەت نیشان دەدات کە لە ناخی ئەو کەس و کۆمەڵگایانەدا ڕواوە کە بۆتە سەرچاوەی پێشکەوتن.