چاوخشانێک بەسەر مێژووی زایۆنیــزم

چاوخشانێک بەسەر مێژووی زایۆنیـزم

زۆر جار کە قەڵەم دەگرییە دەست بۆ ئەوە بابەتێک بنووسی، وێدەچێ بیر لەم هێز و گوشار و ئازارە نەکرێتەوە کە دەخرێتە سەر بەژنی پێنووس؛ مەخابن! زۆر جار ئەم وشەو ڕستە و هەستەی ناو مێشکت لێت دەبن بە دوژمن و نەیار و نامۆ، ئەوانیش وەک: خۆخۆرە لێت دەڕوانن.!

چاوخشانێک بەسەر مێژووی زایۆنیـزم

 

عەبدووڵڵا عەلیپوور

زۆر جار کە قەڵەم دەگرییە دەست بۆ ئەوە بابەتێک بنووسی، وێدەچێ بیر لەم هێز و گوشار و ئازارە نەکرێتەوە کە دەخرێتە سەر بەژنی پێنووس؛ مەخابن! زۆر جار ئەم وشەو ڕستە و هەستەی ناو مێشکت لێت دەبن بە دوژمن و نەیار و نامۆ، ئەوانیش وەک: خۆخۆرە لێت دەڕوانن.!

فەرووغی فەرووخزادە دەڵێت: کەسانێک هەن تەنیا ئەو ساتانە شاعیرن کە شێعرەکەی تێدا دەنووسن، درۆ دەکەن بۆ دەورییەک پڵاو دەناڵێنن!،” زۆر شاعیرمان هەیە بریندارێکی نەگەیاندۆتە نەخۆشخانە، پارووی دەمی خۆی نەداوە بە هەژارێک، کوێرێکی سەر شەقامی نەپەڕاندۆتەوە ئەوبەری شەقام و…تەنیا و تەنیا پاڵەوانی سەر کاغەزەیەکەیەتی و هیچی تر. لێرەوەیە کاتێک دەتهەوێ لەسەر پێشهاتێکی وەک ئەمەی ئێستا لە کەرتی غەززەوە هاتۆتە پێش قەڵەم بگرییە دەست، هەست بە شەرمەزاری دەکەی؛ بەڵام تاکوو ئێستا پێنووسەکەم دەمامەکی لەڕوودا نییە و نەبووە؛ هەرچەندە مەبەستم ئەوە نییە خۆم بخەمە ئاستی نووسەران.

بەهۆی بەرەنگاربوونەوە و شەڕی نێوان زایۆنیزم و فەلەستین ماوەیەکە بابەتی زۆر نووسراوە، وەستان و ڕامان لەحاند ئەم پێشهاتە ناخهەژێنە بەچەشنێ کە لەگەڵ ڕوحی مرۆڤ بگونجێ یەکێک لە خەمە گەورەکانی مرۆفی بەویژدانە… لەڕاستیدا فەلەستین مێژوویەکی دێرینی هەیە لەسەر گۆی زەوی و یەکێکە لە گەلە زیندووەکانی سەر ئەم گەردوونە کە: دیرۆکی پڕ لە شانازیی لە سەردەمی شێخ ئەحمەد یاسین و دکتۆر ڕەنتیسی بۆخۆی تۆمار کردووە؛ کاتێک بە دڵێکی واڵا و بێ دەمارگیری چاوێک بە مێژووی ئەم نەتەوەیەدا دەخشێنی ئەوە دەهێنێ بە شانازییەوە باس بکرێت و سەرکەوتنی ئەوان دڵخۆشت دەکات و پێچەوانەی ناخت هەڵدەپڕووکێنێ!.
بێگومان هەموو نەتەوەیەک نزمی و کەندەڵان و نەشێوی ژێر دەستەشیی بووە… پێ دەچێت ئەوەی ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەگشتی و لە غەززە و ڕۆژاوای کوردستــان دێتە بەرچاو تەنانەت ئەگەر مووسایەکی تر بێتە ئارا بۆ ئەوە زەبرێكی ناخهەژێن لە دەسەڵات یان كەسێک بوەشێنێ، مووسایەک كە خاوەنی هێز و حیكمەت و دڵسۆزییەكی وابێت جادووگەر و چەواشەكارەكانی دەسەڵات بەچۆک دابێنێ و لە بەردەمیدا چۆک دابدەن و پەشیمانی دەربڕن و دان بە زیرەكی و دڵسۆزی و هێزی لۆژیک و باوەڕیدا بنێن زۆر ئەستەمە کە ئەم مووسایە بتوانێ شتێک کات، چونکە باوەڕداری ئەمڕۆ گەر وەک خۆی لێی بڕوانی تەنیا شتێکی ڕواڵەتی و توێکڵی دینداریی بەسەریدا کشاوە، تاکوو ناوەڕۆکی ئەم ئایەتە( إِنَّ اللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُوا مَا بِأَنفُسِهِمْ ) کاریگەری دانەنێ لەسەر ڕوح و ڕەوشتی باوەڕدار ئەم گۆڕانکارییە بە نزا و کڕووزانەوەی بێ ناوەڕۆک ئەستەمە…!؟ ئەگەر چی ئەمڕۆ شوشیال میدیا لەحاند ڕەشکووژی و جینۆسایدی ژن و مناڵی ڕۆژاوا لەژێر کاریگەری شەڕی غەززە بەجۆرێک بێدەنگ و کپ بووە بەڵام ئەمیش بارودۆخی لە غەززە تاڵترە….!؟ ئەوەی جێگەی داخە ئەمەیە لە ڕۆژاوای کوردستان لەژێر ئاڵای ئیسلام ئەم ڕووداوە هاتۆتە پێش…؟!
لە ڕابردوو هەر وڵات و جێگەیەک جوولەکە نیشتەجێ بایە، ئەم ناوچەیە بەگشتی لەبەر چاوی کۆمەڵگە لاواز و سووک بوو، هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا خۆی جوولەکە لە تێروانینی خەڵکی ڕۆژاوا ناحەز و قێزەون بوون، لەناوچەی کوردەواری ئەمە باو بوو هەر کەس ترسنۆک بوایە پێ دەوترا عەمرت نەمێنێ دەڵەی جووی بۆ ئەوەندە ترسنۆکی!…هەر ئەم نەتەوە قێزەون و نامۆیە بۆ وەدی هاتنی ئامانجی بێ‌بنەما و سڕینەوەی نەتەوەکانی تر بەپێی پیلانگێری ناوخۆی زایۆنیزم تاکوو ئێستا بەشێوەیەکی بەرنامەبۆداڕێژراو و ڕەشنووس و پڕۆتۆکڵ ئەرکی خۆیان جێبەجێ کردووە تاکوو بتوانن ئەم مرۆڤانەی سەر زەوی وەک مەڕ لە خزمەتی ئەوان ژیان بەرنەسەر.ئاخۆ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بەگشتی و باوڕداران بەتایبەتی تاکوێ هەستیان بە ڕەشنووسی جوولەکە کردووە و بۆ بەرپرچدانەوەی بەگژ ئەم پلانە هاتوون، لە وڵامی ئەم پرسیارە دەبێ ڕۆژاوا خۆی و کاربەدەستان و سەرۆکی وڵاتانی ئیسلامی وڵام بدەنەوە!؟ مەخابن! زایۆنیزم یان خود جوولەکە بەشێوەیەکی چڕوپڕ و پڕۆگرام و ڕێچه‌ر و پلانی کۆمه‌ڵێک کار و چالاکی که‌ داڕێژراوه‌ و ده‌بێ له‌ کاتێکی دیاریکراودا جێبه‌جێ ببێ بەسەر بەشێکی زۆر لە شوشیال میدیا، ڕۆژنامە، کتێب و گۆڤار بەگشتی و ئەمڕۆکە تۆڕەکۆمەلایەتییەکان بەتایبەتی” فەیسبووک، تلێگرام، ئینستا و…” لەسەر ئاستی جیهان زاڵبووە! ڕایەڵەی زاڵبوونی بەسەر ئەم دۆزە دەگەڕێتەوە سەر دانیشیتنی پڕۆتۆکڵی دوازدەی زانایانی یەهوود کە لەچەند خاڵ ئاماژە پێدراوە:

یەکەم: نابێ دووژمنی ئێمە خاوەنی ڕاوبۆچوونی خۆی بێت.

دووهەم: نابێ خاوەنی ڕۆژنامە و گۆڤاری سەربەخۆبن.

سێهەم: بۆ ڕاپەڕاندنی گۆڤار و ڕۆژنامە بڕیاری ئەوە واژۆ کرا تاکوو هەرچی دەنووسرێ دەبێت لەژێر چاودێری ئەوان بێت.

چوارەم: دەبێ بەشێوەیەکی ڕێکوپێک لەداهاتوودا بێ ڕەوشتی لەناو ڕۆژنامە و…جێگی خۆی بکاتەوە.

سەرەرای ئەمەش بۆ سڕینەوەی مێشکی خەڵک و بەلاڕێیدابردنی بیر و هزری ڕۆشنبیران و… تا ڕادەیەکی زۆر سەرکەوتوو بووە، بێگومان ئەمە ڕووداواێکی ئاسایی نییە و بەڵکوو یاسا و پیلانگێری قوورسی لەپشتەوەیە…!؟

ڕۆڵی جوولەکە و بڕشتی لەم خاڵانەی خوارەوە:

یەکەم: هەواڵگری جیهان

ئەمە کە جوولەکە تا کوێ لەناو ڕۆژاوا بۆجێبەجێ کردنی پیلانەکەی سەرکەوتووە بووە بابەتێکی هەستیارە! بەڵام ڕاستەوخۆ بەسەر شوشیال میدیا زاڵبووە کە پێوەندی شوشیال میدیا و ڕۆژنامە ڕێک وەک: چەکی پڕ لە تەقەمەنی وایە، ئەمە ڕوون و ئاشکرایە چەک بێ تەقەمەنی هیچ واتایەکی نییە.
بابەتێکی حاشاهەڵنەگرە کە بەهێزترین هەواڵنێری جیهان ڕوویتێرە ” رویتر” کە دامەزرێنەری ژوولیووسی جوولەکەیە. دوابەدوای شۆڕشی ناپیلیۆن زۆر زوو توانی لەناو ڕۆژهەڵاتی ناوین بەسەر شوشیال میدیا و ڕۆژنامەدا زاڵبێ.

دووهەم: دەستبەرداگرتنی فیلم و ڕیکڵامی تەلەڤیزیۆن و سینەما و شانۆ

سێهەم: کتێب و چاپەمەنی

چوارەم: بڕشتی ئابووری لەسەر ئاستی جیهان

پێنجەم: چەک و تەقەمەنی

شەشەم: ئاژاوەنانەوەی ناو کۆمەڵگە لەسەر ئاستی جیهان

حەوتەم: بڕشتی لەناو سەرانسەری جیهان، کاریگەری لەسەر ئاستی دامەزاندنی سەرۆک لە وڵاتانی ڕۆژاوا و بەشێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوین

هەشتەم: کاریگەری بەرچاوی لە شۆڕشی مێژووی گەلانی جیهان، بەتایبەت یەکێتی سۆفیەت و… تاکوو ئێستا

نۆیەم: بڕشتی زایۆنیزم لەناو دۆزی پاوانه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان

دە: بڕشتی لەناو ئه‌نجومه‌نی ته‌ناهی

یازدە: بڕشتی لەناو کۆڕی‌ گشتیی‌ ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌كان

دوازدە: دزە کردن لەناو ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی

سێزدە: کاریگەرێتی لەناو پێگەی زانیاری نەتەوەییەکان

چواردە: کارتێکردن لەناو بانک، شوێنی دان و ستانی پووڵ و پاره‌

پانزدە: بڕشتی لەناو دۆخی په‌نابه‌ربەران لەسەر ئاستی جیهان.

شازدە: سیخوڕی و بڕشتی لەناو ڕێکخراوی یۆنسکۆ

حەفددە: نەخۆشانە و دەرمان و…

ڕژیمێک تا ئەم ڕادەیە بڕشتی هەبێ لەناو کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەسەر ئاستی جیهان چاوەڕوانی زۆر پێشهاتی قێزەونی تر لەو دەکرێ هەر وەک ڕابردوو و ئێستای دەرخەری ئەم ڕاستیەیە؛ ئەمەی کە جێگەی سەرسووڕمانە لێدوانی وڵاتانی جیهان و پشتیوانی چڕوپڕی ڕۆژاوا لەحاند هەڵسووکەوتی زایۆنیزم.!
مەخابن! ئەمڕۆ یەهوود هەر بەوەش ناوەستێ بەڵکوو بەپێی کتێبی پیرۆز واتە: تەورات کە ئەویش هەر بە لێکدانەوەی خۆیان، هەموو داهاتی سەر زەوی بە ئی خۆیان دەزانن و لەگەڵ ئەوەشدا نەتەوەی یەهوود باوەڕمەندن کە لەسەر ئاستی جیهان هەڵبژێردراون و هەرچی بوونی هەیە دەبێ لەژێر دەسەڵاتی ئەوان بێت و بۆ وەدیهاتنی ئەم بیرۆکەیەش ئەوەی بتوانن جێبەجێ دەکەن و هیچ شتێک بەلایانەوە گرینگ نییە. لە مێژووی مرۆڤایەتی یەهوود بەربەرەکانی لەگەڵ ئایینەئاسمانییەکان بەگشتی و پێغەمبەران و ئایینی ئیسلام بەتایبەتی کردووە و تا ئێستاش ئەم دژایەتییە لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەی لە نەتەوەی یەهوود نیین بوونی هەیە.
لەحاند ئەم پێشهاتە ناخهەژێنە، مەخابن! یەکەم کۆبوونەوەی سەرۆکی وڵاتانی ئیسلامی دەرخەری ئەوەیە کە: غەززە هێدی هێدی دەبێت بە خۆراکی شووشیال میدیا و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، واتە بەجۆرێک ئەم دۆزە ناخهەژێنە بۆتە هۆکاری پڕکرنەوەی بۆشایی ماڵپەڕ و تلێگرام و… ئەگەر چی وڵاتانی کەنداو وەک نۆکەری یەهوود هەژمار دەرکرێن، بەڵام بۆ پشتیوانی لە فەلەستین چاوەڕوانی لە وڵاتی ئێران و سەرۆکی حیزبووڵڵای لووبنان زۆرتر هەبوو کەچی ئەوانیش نەک ئەو لایەنە نەبوون پێی دڵخۆش بن بەڵکوو پێچەوانەی ئەم چاوەڕوانییەی خەڵک و ناوچەکە دەرکەوتن کە ئەمەش جێگەی سەرسووڕمان نییە!.
مەخابن! لەژێر بوونی دەسەڵاتی پاوانخوازی و شکۆداری وڵاتانی ئیسلامی! ئەمڕۆ تاڤگەی خوێنی ژن و منداڵی بێتاوان چڕتر لە ڕابردوو بەشێوەیەکی دڕندانە درێژەی هەیە و هەموو چڕکە ساتێک بە بیستن و بینینی گرتەڤیدیۆی جەرگ سووتان و ئازاری کۆمەڵکووژی کەرتی غەززە وا خەریکە فرمێسکی چاوانیش قەتیس بمێنێ؛ ئاخۆ ئەمڕۆ باوەڕدار دەبێ بە کام بیر و هزرەوە بڵێ سەرکەوتنی خەڵکی غەززە سەرکەوتنی موسوڵمانانە! سەرکەوتنی ئەوان سەربەرزی خەڵکی غەززەیە و شکستی ئەوان لەناوچوون و داڕمانی شکۆی مرۆڤایەتییە.
ئەگەرچی قوڕئانی پیرۆز بە ڕوونی ئاماژە بە داڕمانی یەهوود کردووە و هێندێک فەرموودە باس لەوە دەکەن تەنانەت بەرد و دار بە ئاماژە دەڵێن کە کەسێکی یەهوودی لەژێری ئێمەدا خۆی حەشار داوە، ئەمەش وەک دەوترێ ڕەنگە بەهۆی کپبوونی باوەڕدار و دەسەڵاتی ئیسلامی لەناوچەکەدا بێت!، بەڵام ئەمڕۆ کاربەدەستانی وڵاتانی ئیسلامی بەگشتی و ڕۆژنامە و شوشیال میدیا بەتایبەتی بەجۆرێک هەڵسووکەوت دەکەن کە: ڕاست بە درۆ و درۆ بە ڕاست دەخەنە بەرچاوی ئێمە، واتە: کێبەرکێ میدیاکان و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەحاند کۆمەڵێک بابەت و جیاوازی بیرکردنەوە و ئاژاوە و ڕق بۆتە هۆکاری بەلاڕێداڕۆشتنی ئەم دۆزە ناخهەژێنە….بۆ هەموو مرۆڤێکی خاوەن ویژان ڕوون و ئاشکرایە کە: ڕژیمی

زایۆنیزم بەپێی پلانی داڕێژڕاو داگیرکەرن و پڕۆگرامی داهاتووی زایۆنیزم بۆ بنبڕکردن و سڕینەوەی باوەڕداران و خەڵکی نیشتەجێی کەرتی غەززەن، لەگەڵ ئەوەشدا دانیشتوانی ناوچەی کەرتی غەززە وڵات و نیشتیمانی خۆیانە و سەربەخۆیی و ئازادی مافی ئەوانە.
ئەمە ڕوون و ئاشکرایە ئەگەر ڕێکخراوی زایۆنیزم لە ململانێ ئێستادا سەرنەکەوێ بۆ داهاتوو بەلەبەرچاوگرتنی کۆمەڵێک ڕێسا پلانی سیخوڕی و بڕشتی ناو خەڵکی غەززە دادەڕێژێ و تا کوێ سەر دەکەوێ ئەمە داهاتوو دەیسەڵمێنێ.

بەهێزترین وانە کە لە غەززەوە فێربووم

فێربووبم: ژن، هێمای سەربەرزی و شکۆی یەک نەتەوە، میناکی بەرخۆدان و شەرەف و خۆڕاگری و نموونەی سوومەییە…

فێرووبم: گەنج و لاوی خۆڕاگر و باوەڕدار بم

فێربووم: کیژێکی خاوەن هەڵوێست و پاڵپشتی پیاوانی خاوەن هەڵمەتی شێرانە بم

لە کۆتاییدا سادە و خۆماڵی دەڵێن: لە غەززەوە فێر بووم سیخوڕی بەسەر باوەڕ و خاک و نیشتیماندا نەکەم