ڕێوڕەسمی ڤستیواڵی تاجی زێڕین لە شاری بانە
ڕێکەوتی( ۱۰ / ۷ / ۱٤۰٤ )یەکەم ڤستیواڵی تاجی زێڕین بەبەشداری و ئامادەبوونی زیاتر(۷۰۰) ئافرەت لە هۆگرانی دین و باڵاپۆشی لە شاری بانە بەڕێوەچوو.
بێگومان جل و بەرگ و داب و نەریتی ڕەسەنی کوردی بەدرێژایی مێژوو وێڕای پاراستنی لە لایەن ژن و پیاو، هێمای ژیانێکی خۆماڵی و وڵاتە ڕەنگینەکەی کوردەواری بووە. مەخابن! ئەمڕۆ بەهۆی بوونی شوشیال میدیا بە تایبەتی و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەگشتی، شێوازی ئاخاوتن و جل و بەرگ و ژیانی کۆمەڵکە بەرەو داڕمان و لەناوچوون دەچێت.!
حاشا لەوەناکرێت کە، باڵاپۆشی تەنیا خۆی لە داپۆشینی سەر و مل و جەستە نابینێتەوە، بەڵکوو پێویستە ئەمڕۆ زۆر گرینگی بە پۆشینی دڵ و زمان و چاو بدرێت، واتە: خاتوونێکی تاج لەسەر دەبێ ئاخاوتن و هەڵسووکەوتی جیاواز بێت لەگەڵ ئافرەتێک کە باوەڕمەند نییە بەم ڕێسایە.
ئاواتەخوازین ڕێوڕەسمی باڵاپۆشی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ هەموو جوانی و خزمەتێک کە بە کۆمەڵگەی ئێمەی دەکات نەبێتە هۆی بەربەرەکانی و مڵملانێ لەنێوان تێڕوانین و بیروڕای جیاواز.
هەواڵ
نظر شما در مورد این مطلب چیه؟