دارالعلوم صلاح الدین ایوبی

دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن

دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن

دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن   ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی سەری ساڵی نوێی خوێندنی ساڵی ( ۱۴۰۵ / ۱۴۰۴ ) بە ئامادەبوونی سەرۆککۆماری ئێران و بەرپرسانی پەروەردە یەکەم زەنگی ساڵی خوێندن لە قوتابخانەکانی ئێران لێدرا. دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بە درووشمی پەروەردەی دادپەروەری لە قوتابخانەکان بەبەشداری ڕێژەیەکی بەرچاوی فێرخوازان واتە:…

- اندازه متن +

دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن

 

ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی سەری ساڵی نوێی خوێندنی ساڵی ( ۱۴۰۵ / ۱۴۰۴ ) بە ئامادەبوونی سەرۆککۆماری ئێران و بەرپرسانی پەروەردە یەکەم زەنگی ساڵی خوێندن لە قوتابخانەکانی ئێران لێدرا.
دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بە درووشمی پەروەردەی دادپەروەری لە قوتابخانەکان بەبەشداری ڕێژەیەکی بەرچاوی فێرخوازان واتە: (۱٦)ملیۆن قوتابی، لەناو (۱۲۳)هەزار قوتابخانە، لە بەشەجۆراوجۆرەکانی ناوخۆی ئێران بە درووشمی پەروەردەی دادپەروەرانە لە قوتابخانەی فەڕمی دەوڵەتی، نەهێشتنی گەندەڵی و بەشخوراوی و قوتابخانەی کەرتی تایبەت و خێرخوازان کرایەوە. جێگەی ئاماژەیە دەستپێکی ساڵی خوێندن لەگەڵ هەموو ئاڵوگۆڕی، دڵەڕاوکێیەک بەرانبەر بە ناوەڕۆکی کتێب، دامەزراندنی مامۆستای پێویست و کێشەی ئابووری و تێچووی کەلوپەلی دڵخوازی فێرخواز و کێشەی سەرەکەی کاتژمێری شێوازی هاتوچۆی قوتابخانە بەهۆی کاریگەری کێشەی وزە، لەلایەن بەرپرسانی پەروەردە بێ هیچ ئاڵوگۆڕی هاشێوەی ساڵانی ڕابردوو کرایەوە.

ڕۆڵی مامۆستا و ئەرکی پەروەردەی فێرخواز

بێگومان ڕۆڵی مامۆستای قوتابخانە لەئاست پەروەردەکردنی فێرخواز دەوری سەرەکی هەیە لە هەموو بوارەکانی فێربوون و ڕاهێنانی منداڵ، بە تایبەت قوتابییەکی پۆڵی ( ۱ بۆ ٦ )، منداڵ لەم قۆناغەدا وێرای فێربوونی وانەی خوێندن لە ئاست هەستیاربوونی تەمەن دەبێ زۆر گرینگی پێ بدرێت.

چەن خاڵی سەرەکەی کە ڕۆڵی مامۆستای دڵسۆز دەردەخات.
یەکەم ــ لە یەکەم دیدار مێهرەبانی و ڕووخۆشبوونی و دووربوون لە هەموو تووندووتیژی…

دووەم ــ گرینگی دان بە شوێنەواری کاریگەری قوتابخانە و دوورخستنەوەی منداڵ لە دڵەڕاوکێ…

سێهەم ــ بەپێی توانا بەشداریکردنی دایک و باوکی منداڵ لە کات و ساتی گونجاو ، و بەشداری ڕۆڵی کەسانی پسپۆر لەئاست دەروونناسی بۆ بەهێزکردنی بواری ڕوحی منداڵ

چوارەم ــ ڕێکخستنی ژینگەیەکی گونجاو بەگشتی بۆ ئامادەبووان و بەتایبەتی بۆ دڵخۆشی منداڵ

 

نووسین: مەدرەسەی سەلاحەددینی ئەییووبی پیرانشار

Avatar photo
درباره نویسنده

دارالعلوم صلاح الدین ایوبی

ارسال دیدگاه
0 دیدگاه

نظر شما در مورد این مطلب چیه؟

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *