دارالعلوم صلاح الدین ایوبی

یاغی بوونی لەخۆڕا

یاغی بوونی لەخۆڕا

یاغـی بـوونی لەخـۆڕا بە نێوی خوڵقێنەری ئەوین سڵاو و ڕێز خوێنەرانی هێژا کورتە پەخشان: یاغی بوونی لەخۆڕا بەناوی دانەری گۆی زەوی، خودای بەخشەندەی خاوەن بەزەیی، ڕێژنە بارانی سەلام بەجوانی بۆ سەر پێغەمبەر و یارانی، ئەو پێغەمبەرەی بەهاتنی زەوی گۆڕا هیچ کەموکۆڕی نەما، داب و نەریتی ژیان گەلێکیان هەبوون و نوقسان…

- اندازه متن +

یاغـی بـوونی لەخـۆڕا

بە نێوی خوڵقێنەری ئەوین

سڵاو و ڕێز خوێنەرانی هێژا

کورتە پەخشان: یاغی بوونی لەخۆڕا

بەناوی دانەری گۆی زەوی، خودای بەخشەندەی خاوەن بەزەیی، ڕێژنە بارانی سەلام بەجوانی بۆ سەر پێغەمبەر و یارانی، ئەو پێغەمبەرەی بەهاتنی زەوی گۆڕا هیچ کەموکۆڕی نەما، داب و نەریتی ژیان گەلێکیان هەبوون و نوقسان بەتایبەت بەشی کچان سەرشۆڕی و زەلیل کردن، لەژوورێ ئەسیر و بەردەستەبوون، ژنانیش تێکەڵ بوون هاوبەشی ئەو ئێشەبوون. کچان توخوا پرسیارێک، گەر ئێوەش پێتان خۆشە بپرسن لە گەورەی خۆتان یانی دایک و داپیرتان دەنا بخوێننەوە مێژوو بۆتان باس بکا دەردی زوو. هەتا ئیسلام نەهاتبوو چەندە ئازارتان تووش بوو. ڕەببی بەخێر بێی ئیسلام هاتنت هۆی خێرمانە پێت ناساند بەو مرۆڤانە کە ئافرەت کۆیلە نییە خزمەت کاری تۆنییە، ئەویش بەشی خۆی دەبێ بژێ بەدڵی خۆی. خۆشەویست لە ئاخیر وتاری جەختی زۆرکردووە سەر ژنان ئەوان ئەمانەتن لە دەستان، بەڵام داخەکەم پێاوی نەزان دەکەوێتە شوێن ناحەزان هێشتا تۆوی جەهل ڕیشەبن نەبووە لەلای جیاوازی دەخا سەر و خوار بە ئەولاد دەکا ناچار بۆ کردەوەیەک لەجیاتی ژیرانە هێوەری کا، کەچی نەفت بە ئاور دادەکا گوڵەسوورەکەی بەو هەموو ئاواتەوە دەبن گڵ ڕادەکا!
باشە بەڵگەت چی بوو ئەو هزرە تیژەت لە کوێ بوو؟ بۆ لێت نەگەڕا بەجوانی تام بچێژێ لە تەمەنی جەوانی، قوربانیت کرد لەخۆڕا باغچەی کوردستان بێ گوڵ ما، شەم دڵی بەوە خۆش بوو پەپوولە هاودەمی بوتازە مۆم کوژاوە هێزی ڕووناکی نەماوە ڕقی لە دڵ ڕەقان هەستاوە، دایە گیان مەگری بۆم لالایان مەکە لۆم گەردەنەم ئازا بکە، ئەو دڵە چۆن ناتەقێ ئەو جەرگە چۆن ناسووتێ
نەمامی تازە پێگەیشتوو ئاوا بەهاسان لە دەستت چوو، توخدا باوکەکان ڕێنومایی بکەن چیتر دڵتان ڕەق مەکەن کوڕ وکچ جیاوازی نییە گەر بۆ ڕەحم و بەزەیی عەولاد بکەیەوە تاقی، کچ دەدرەوشێ وەک ئەڵماسی،
دەش زانن هۆکاری ئەمانە چین دڵ دەبێ بە دیواری چین چاوکوێر دەبێ نابینێ جگەرگۆشەکەی دەمرێنێ: سەریان لە ئیسلام دەرناچێ دەنا گەر بەجوانی سەرەتا بەڕێوەبەری یاسای قوڕئانی دوایە لە ماڵێ بانگی منداڵەکانی کات، خۆشەویستی دەکارکا بەکچەکەی بڵێ ڕیحانە بۆن خۆشەکەم ئەی زێڕی درەوشاوە، ئەو ماڵەت پێ نەخشاوە
وەرە نەسیحەتت بکەم ڕێگای ژیانت فێرکەم،
هەتاکوو بحەسییەوە؛ لەولاشەوە دایکیشی بەقسەی خۆش بانگی بکا هۆی گوڵی جوان هەموو ژیانمت بە قوربان هیوام وایە سەرکەوی چڵکن دەستیان لێت بێ نەوی، فریوت نەدەن نەیار و دوژمنانی کوردەواری، چەپڵەی ئازادی لێدەن ڕوتت کەنەوە وتەماحت تێکەن ڕەچاوی کە بەجوانی فەرمایشتی قوڕئانی، چارشێوت لەبیر نەچێ تۆ نازانی گورگی پیس دایمە خۆی حەشارداوە پێستی مەڕی لەخۆی ناوە دەتخاتە داوی خۆی نەجاتت نابێ و دەدڕێ، زێڕیش ئەو کاتە زۆر بەقیمەتە لەلای پیاوی خۆی زۆر گرانە گەردای پۆشن بەجوانی نەبینێ گەرما و سەرمای زستانێ
زۆر پەشێوە حاڵم بۆ گەنجانی کوردستان
ئەوان خۆیان نازانن چەندە بەرزن دەبێ کارێکی بکەن نەیار لە؛حەیفان تام نەچێژێ لە ژیان چاوی کوێر بێ بە دیداریان دڵی بتۆقێ لە تاویان، دەبێ مێژوو بخوێننەوە کوردستان بگەشێننەوە بزانن گەورە پیاوان زانایان و لێزانان چییان بەخەڵات جێهێشتووە بۆ گەنجی وەک من و تۆ تکایە تکایە مەچوونە هەندەران با لە ڕێگا لەناو نەچن و نەخنکێن ئاگاتان لەخۆ بێت با دایکان چی دی جەرگیان نەسووتێ هەموو ڕۆژی هەینی و جەژنان دەسرەسوورەی هەڵسوڕێنی بەلاێ‌لاێ ڕۆڵەکەی فرمێسک هەڵوەرێنێ گەردەت هەوێ دەرباز بی لێرەش سەرکەتوو و لەو دونیاش وەک ئەڵماس بی بگرە دامێنی خودا چێت بوێ پێت دەدا.

بە بۆنەی گەچڵاندەکردنی گوڵەسوورە ڕازاوەکەی وڵات بەبێ تاوان!

ڕێکەوتی ١٤٠٢/٤/٢٣هەتاوی
عەبدووسەلام ڕەحمانی، پیرانشاری سەربەرز

Avatar photo
درباره نویسنده

دارالعلوم صلاح الدین ایوبی

ارسال دیدگاه
0 دیدگاه

نظر شما در مورد این مطلب چیه؟

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *