تێڕوانینێکی نوێ بۆ لاپەڕەکانی ژیان
ساتێک بە خۆتاندا بچوونەوە و دواتر بیر لەو کەسانە بکەنەوە کە دنیایان جێ هیشتووە و ئێوە هێشتا زیندوون و بیربکەنەوە ئەگەر بمرن دەزانن کە یەک ڕەکات نوێژ لای کەسانێک کە ڕۆیشتوونە چەندە بایەخی هەیە.
هەروەها کەسانێک کە عەزابی خوا دەچێژن دەزانن کە چەندە بەتاسەی یەک چرکەساتن، کەوایە شوکرانە بژێری خوای گەورە بن لەبەر دیاری ژیان.
چ شتێک بە مەلاییکەی سەرشانتان دەنووسن:
برایەکەم… زمانی تۆ پێنووسێکە کە ڕەنگەکەی لە ئاوی زارت پێکهاتووە، کەڕامولکاتیبین هیچ کات لە نووسینی کردار و پارێزگاری شەقاوەکان و نووسینی هەڵسوکەوتی ئێوە دەست هەڵناگرن، بزانن کە ئێوە لە ساڵێکدا هەڵسووکەوتەکانتان دەچێنن و دواتر ساڵیانێکی زۆر بەرهەمەکانتان دەدروونەوە، کردەوە و کردارەکانتان پێکهێنەری ڕەوشت و هەڵسوکەوتەکانتان دەبن و ئاکارە باشەکانتان دەبنە هۆکاری ڕۆچوونی ڕیشەی ئیمان لە ناختان و بە پێچەوانەی خراپییەکان و تاوانەکان کە لە ڕیشەوە هەڵیدەقەنن، کەوایە هیچ کات باشییەک بە کەمی هەژمار مەکەن و هیچ خراپییەک بە ورد دامەنێن.
ئێمە لە کاتێکدا بە پێشوازی ساڵێکی نوێ لە ژیانمان دەچین هەتا بتوانین بە ڕوانگەیەکی نوێ لێی بڕوانین و لە نێوانیدا تەواوی باشییەکان کۆبکەینەوە و لە خراپەکان دوور بکەوینەوە. ئێوە بەو دە ئامۆژگارییە ڕاسپاردە دەکەم کە لە فیشەکدانی ژایانتانی هەڵگرن و بە ئامرازی ئەو، سوکری درنجەکان نیشانە بگرن و توند لێیان بدەن.
١. لاپەڕەکانی ژیانتان هەڵدەنەوە:
خولێکی نوێ لە ژیانتان دەست پێ بکەن و ڕابردووی بەئازارتانی لە لاپەڕەکانی بسڕنەوە و بیرەوەرییە بێمرازکانی لە مێشکتان خاوێن بکەنەوە و پاشان ژیانتان وا دەست پێ بکەن گوایە ئێستا لە دایکتان بوونە، لەم ساڵە نوێیەدا خۆتان لە فێڵی شەیتان بە دوور بگرن، ئەو فێڵ و مەکرانەی یان تووشی دڵساردی و ناهومێدیتان دەکات یان بە حەوشەی بێهێزی و بێتاقەتی دەورتان دەدات. چوونکە دیوەزمە لەو ڕێگایەوە دەیهەوێت ژیانی ئیمانیتان تووشی شەلەل بکات و پڕۆسکەکانی وریایی ئەو ژیانە بکوژێنێتەوە.
ئەو دروشمە لە ژیانتان بەرزبکەنەوە و توند بڵێن: نابێت خەفەت بۆ لەدەست دراوەکان بخورێت، دەبێت لەو شتانەی دێن ئەوپەڕی کەڵک وەرگرترێت، ژیانێکی نوێ دەست پێ بکەن و لاپەڕەیەکی نوێی لێبکەنەوە. ئەو لاپەڕە نوێیانە نەک بۆ هەر ساڵێک بەڵکو بە پێی پلان دەبێت بۆ هەر ڕۆژ و کاتژمێرێک بکرێنەوە هەتا بە تەواوی کوناوەنجەکانی دڵساردی و ناهومێدی ببەسترێن.
٢. ئەو لاپەڕانە بکەنەوە کە هەرگیز ناکرێنەوە:
لە ساڵی نوێ کردەوەگەلێک لە لاپەڕەکانی ژیانتان تۆمار بکەن کە بۆ هەمیشە کراوە و جێگیر بمێننەوە و تەنانەت دوای مردنیشتان دانەخرێن، بە وردی ئەو فەرموودەیەی خۆشەویست دروود و سڵاوی خوای لێ بێت بخوێننەوە گوایە ئێستا بۆتان دەنووسێت تاکوو لاپەڕەکانی ژیانتانی پێ بخەمڵێنن، دەفەرموێت:
«سَبْعَةٌ يَجري لِلعَبْدِ أَجْرُهُنَّ وَ هُوَ فِي قَبْرِهِ بَعدَ مَوْتِهِ: مَنْ عَلَّمَ عِلْمآً، أَوْ كَرَي نَهَراً، أَو حَفَرَ بِئراً، أَو غَرَسَ نَخْلاً، أَو بَنَي مَسجِداً، أو وَرَّثَ مُصْحَفاً، أَو تَرَكَ وَلَداً يَسْتَغْفِرُ لَهُ بَعدَ مَوْتِهِ» شعب الإيمان (١٢٣/٥)
واتە: کەسێک کە زانستێکی فێر کردبێ، یان ڕووبارێکی چاک کردبێت، یان چاڵاوێکی هەڵقەندبێت، یان نەمامێکی چاندبێت، یان مزگەوتێکی دانابێت، یان قوڕئانێکی لەداوی خۆی جێهێشتبێت یان منداڵێکی لەپاش جێمابێت کە دوای مردنی داوای لێخۆشبوونی بۆ کردبێت.
پاشان ساتێک لەگەڵ خۆتان خەڵوەت بکەن و بیربکەنەوە کە لە ساڵی نوێ کێها لەو دە کردەوانە لە لاپەڕەی ژیانتان تۆمار دەکەن، ئەو کردەوانەی دوای مردنیش بەردەوام دەمێننەوە، دەبێت ساڵێک دەست پێ بکەن کە لە تەواوی ساڵەکانی ڕابردووی ژیانتان جیاوازتر بێت و لەم ساڵەدا کردەوەگەلێک بچێنن کە بەروبوومەکەی لە بەهەشتی نەبڕاوە هەڵگرنەوە.
٣. ساڵێکی نوێ کە هاوڕێ لەگەڵ دەستکەوتی نوێ بێت:
لەم ساڵە نوێیەدا هەوڵ بدەن کردەوەی نوێ کۆبکەنەوە و لەگەڵ ناختان ئاوا بدوێن:
کام عیبادەتە کە لەم ساڵەی ئێستادا دەبێت بیپارێزین کە پێشتر ئاگاداری نەبووین؟
کام ڕەوشتی ئەخلاقییە کە دەبێت خۆمانی پێ بڕازێنینەوە لە کاتێکدا لە ڕابردوودا بۆمان ئەستەم بووە؟
کام ناحەزی ئەخلاقییە کە تووشی مەینەتییان کردووینە و لەم ساڵەدا نیازمان وایە لە لاپەڕەکانی ژیانمانی بسڕینەوە و بۆ هەمیشە لە گۆڕستانی فەرامۆشی بیاننێژین؟
کام شارەزایی ژیانمانە دەمانهەوێت سێقاڵی بدەین و لە ناخمانی پەرە پێبدەین و پاشان بۆ خزمەت بە کۆمەڵگا و گەلەکەمان کەڵکی لێ وەربگرین؟
٤. ئەوی کردەوانەی ڕابردوو کە پێویستییان بە ڕاهێنان و درەوشانەوەیە: لە لاپەڕەکانی ژیانتان کردەوەگەلێک بوون کە دەتانپاراست، بەڵام لێیان ڕازی نەبوون و بەردەوام لە بیری گەشەی ئەو کردەوانە بوون و ئەمڕۆش بۆ گەشە و پەرەپێدانیان پێویستتان بە گەڕانەوە و نوێ کردنەوەی ئەو کردەوانەی وەک:
نوێژی بێ ملکەچی،
پتەوەی لە ئاکارەکان و ئیشەکان، قوڕئان خوێندنەوەیەکی بێ تێفکرین، کەڵک وەرنەگرتن بە باشترین شێوە لە کاتەکان، پهیوهندییەکی ڕواڵەتی لەگەڵ دراوسێیەکان و هاوڕێیان، کار کردن بۆ دینی پیرۆزی ئیسلام بە دوودڵی و بێهێزی؛ هەموو ئەم دەرفەتانە هەلێکن بۆ ئەوەی ئێوە لاپەڕەکانی ژیانتانی پێوە بڕازێننەوە و ئاگاداری ئەم فەرموودەیەی خوای گەورە بن کە دەفەرموێت: { لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحسَنُ عَمَلاً } واتە: هەتا ئێوە هەڵبسەنگێنێت [و ئاشکرا بێت] کە کێ لە ئێوە کردەوەی باش دەکات و ئاگاداربن نەفستان کەمتەرخەم نەبێت و بارەکەتان قورس نەبێت.
٥. ئەوەڵ بیسڕنەوە پاشان بنووسن:
نووسراوەی لاپەڕەکانی ژیانتان وا دابنێن دواتر بتوانن بیسڕنەوە و ئەم کردارە یارمەتیتان دەدات بۆ وشیاری و وەخۆهاتنەوە لە لاپەڕەکانی ژیانتان. ئەم کردەوەیە پەیوەندی هەیە کە ئەگەر کام خلیسکێک لە ژیانتان ڕووبدات بێ ڕاوەستان بانگەوازی تۆبە بکەن و بگەڕێنەوە بەر دەرگای خوای گەورە.
لە خلیسکان گرینگتر ئەوەیە مرۆڤ زوو وەخۆبێتەوە و ئەو مزگێنییەی خۆشەویست دروود و سڵاوی خوای لەسەر بێت بهێنێتە یاد:
«إنَّ صاحِبَ الشِّمالِ لِيَرفَعُ الْقَلَمَ سِتَّ ساعاتٍ عَنِ العَبْدِ المُسلِمِ المُخطِئِ أوِ المُسِيءِ، فَإنْ نَدِمَ وَاسْتَغْفَرَ اللَّهَ مِنْها أَلْقاها، وَ إلا كُتِبَتْ وَاحِدَةً» (المعجم الكبير للطبراني)
واتە: بێگومان فریشتەی ئەرکدار لە شانی چەپ، کاتێک کە بەندە تاوان و خراپییەک دەکات، پێنووسەکەی شەش کاتژمێر ڕادەگرێت، پاشان ئەگەر پەشیمان بۆوە و داوای لێخۆشبوونی کرد لێی خۆش دەبێت بەڵام ئەگەر پەشیمان نەبۆوە تاوانێکی بۆ دەنووسێت.
٦. گوڵبژێری باشترین ڕستەکان:
( کام یەک کردەوەیەکی باشترە ئەی خۆشەویستی خوا؟…)
ئەمە پرسیارێکە کە زۆرتری کاتەکان ئاوەڵەکانی خۆشەویست دروود و سڵاوی خوای لەسەر بێت لە خۆشەویستیان دەپرسی هەتا ئەو حەزرەتە دروود و سڵاوی خوای لەسەر بێت بە یارمەتی وەحی هەواڵیان پێ بدات کە چ شتێک دەبێتە هۆی چاکبوونەوەی نەخۆشەکان و تێرئاوی تینووان.
ئەم ڕستەیە بوو سەحابەکان بۆی تامەزرۆ بوون بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی کردەوەکان و گەیشتن بە گەورەترین پلەی ڕێز و پێگە. ئەو ڕستەیە گوێیەکانی ئێوە بۆ پێشکەش کردنی باشترینی کردەوەکان و خاوێنترینی… پڕ دەکات.
بۆ هەر کاتێک بانگەشەیەک هەیە کە دەبێت بە پێی پێشێتی ڕەچاوبکردرێن، کاتێک کە خۆتان لە نێوان نەزانی و نەفامیدا دیت بزانن کە خەڵک پێویستییان بە زانیاری و زانستە، کاتی فەقیری و پێویستی، بە دوای ماڵ دەگەڕێن و لە کاتی تەنگانە و کەسەر بە دوای تکاکارن، لە کاتی دواکەوتنی ئیش و ئەرک پێویستیان بە پێشکەوتن هەیە و کاتی لەکەدار بوونی ڕەوشت بە دوای ئابڕوو و گەورەیینە و ئێوە کە خاوەنی هەموو ئەو شتانە یان هەندێکیانن، بزانن کە ئەوانە هەلێکن بۆ وەدەست هێنانی پلە و پایەی بەرزی بەهەشت.
٧. لاپەڕەکانی کەسانی تریش پڕ بکەن:
ئاسۆی چاوتان بەرفراوان بکەن و تێبکۆشن هەتا پێشکەوتن وەدەست بێنن لە ئاقاری ڕێنوێنی کەسانی تر و ڕێنمایی کەسانی گومڕا بۆ لای خوای گەورە. ئەگەر سەیری کەسانی دەوروبەرتان بکەن دنیا لە کەسانی داماو و سەرلێشێواو دەبینن بە تایبەت کەسانی غافڵ، کەوایە دەبێت ئەم ساڵە نوێیە پەیمانێکی جیاکەرەوەی نێوان بەرژەوەندی و باش کردن بێت.
چەندە جوان و بەچێژە کە ئێوە دنیاتان جێهێشتبێت بەڵام لە لاپەڕەکانی ژیانی کەسانی تر چاکەتان بۆ بنووسرێت و پلە و پایەتان لای خولقێنەری کەون بەرز بێتەوە. بەردەوام لاپەرەکانی ژیانی (عمرو بن عاص) هەر ڕۆژ بەهۆی کردەوەکانی خەڵکی میسر گەشە دەکات و لە کردەوەکانی خەڵکی توونس لاپەڕەکانی (عقبة ابن نافع) و لە کردەوەکانی خەڵکی بەحرەین لاپەڕەکانی (علا ابن حضرمي) و دڵکەرەوەکان و سەوداگەرانی تری ڕۆژی پاداشت، گەشە دەکات و هەڵدەدات.
٨. پێنووسێک کە ناوەستێت:
تێبکۆشن هەتا لە مەلەکەی چاکەکان، تەنانەت کاتی ئاسوودەیی و کاتەکانی نووستن بە پێی توانا کەڵک وەرگرن. خووەکانی خۆتان بگۆڕن و بە چاکەیان بگۆڕنەوە، نییەت و مەبەستەکانتان نوێ بکەنەوە، لە تەواوی ساتەکان پەلە بکەن تاکوو لە ئاقاری وەدەست هێنانی چاکەکان ببنە دواکەوتووی یارانی خۆشەویست دروود و سڵاوی خوای لەسەر بێت و لەگەڵ خۆشەویست لەسەر حەوزی کەوسەر بەیەک بگەن.
هەروەها لە بەرانبەر تێبکۆشن هەتا لە ترسی زیان و کەوتنە ناو تاسەی گۆڕ و خولی ئاور خۆتان ڕزگار بکەن چونکە زیانی ڕۆژی دوایی زیانێکی هەتاهەتایی و بێ کۆتایییە.
٩. دەستپێک و کۆتایی لاپەڕەکانی ژیان:
گشت ڕۆژ، مانگ و ساڵی خۆتان بە گوێڕایەڵی و بەندایەتی خوا دەست پێبکەن و بە گوێڕایەڵیش کۆتایی پێبێنن، چونکە دەستپێک و کۆتایی کار، خولگەی سەرکەوتن یان شکستە. ڕۆژەکەتان بە خوێندنی نوێژی بەیانی یان بە هەستانی زووی بەیانییان دەست پێ بکەن و بە تەندروستی و خاوینی لەش و گیان تەواو بکەن، چونکە ئەگەر یەکەمین لاپەڕەکانی ژیانتان و دوایین لاپەڕکانی بە خێر و چاکە دەست پێ بکردرێت، خوای گەورە
نێوانیشیانی پاک دەکاتەوە و من ئەم مزگێنییەی پێغەمبەری خۆشەویستمان دروود و سڵاوی خوای لەسەر بێت پێتان دەدەم کە دەفەرموێت: «الصَّلَواتُ الخَمْسُ و الجُمُعَةُ إلي الجُمُعَةِ وَ رَمَضانُ إلي رَمَضانَ مُكَفِّرَاتٌ ما بَيْنَهُنَّ إذا اجْتَنَبَ الكبائِرَ» صحيح مسلم (١٤٤/١)
واتە: پێنج نوێژەکان و لە یەک نوێژی هەینی تا نوێژی تری هەینی هەروەها لە یەک مانگی ڕەمەزان تا مانگی تری ڕەمەزان پاککەرەوەی گوناهەکانە، کاتێک لە گوناهە گەورەکان دووری بکردرێت.
کەوایە کاتێک کە یەکەمین دێڕەکانی لاپەڕەکانی ژیانتان بانگێکە کە گوێیەکانتان دوای لەدایکبوون دەژەنێت؛ کەوایە تێبکۆشن کە ئینشائەڵڵا دوایین دێڕەکەی وشەی یەکتاپەرستی بێت کە زمانتان بێژەی دەکات هەتا مۆڵەتنامە بێت بۆ چوونتان بۆ بەهەشت.
١٠. بەختەوەری دە نامۆیی دایە:
کارێکی بچووک لە لاپەڕەکانی ژیانتان بە نهێنی بنووسن کە جگە لە خوای گەورە کەسی تر نەیزانێت و هەمیشە هاوڕێ لەگەڵ تێپەڕاندنی لاپەڕەکانی ژیان تێبکۆشن هەتا تۆوی دڵپاکی لە دڵەکانتان بچێنن، چونکە سەربازی نامۆ، کردەوەکەی نە فریشتە دەیزانێت هەتا شتێک بنووسێت و نە شەیتان دەیزانێت هەتا بیکێشی بۆلای گەندەڵکاری، هیچ کەس لەبری کردەوەکەی جگە لە زانای نهێنییەکان و شاردراوەکان خەڵات نابەخشێت. کەسێک کە چاوەدێری کردەوە شیاوەکان و شاردراوەکانی دەکات خوای گەورەش چاودەێری ئەو دەکات، و کەسێک کە دایپۆشێت داپۆشراو دەمێنێتەوە، و ئەگەر کەسێک ئاگاداری لێی نەبێت، خوای گەورە لە وێنەی کردەوەکەی خەڵاتی پێدەدات، مڵکگەلێکی پێدەدات کە هیچ کەس ئاگاداریان نییە، کە خەڵاتێکە لەبری کردەوەکانیان.
نووسەر: دوکتۆر خالید ئەبووشادی
وەرگێڕ لە عەڕەبییەوە بۆ فارسی: نێعمەتووڵڵا سوبحانی
وەرگێڕ بۆ زمانی کوردی: محەممەد ئەمین شەریفی
نظر شما در مورد این مطلب چیه؟