دارالعلوم صلاح الدین ایوبی

سەبری خوا زۆر سەرسووڕهێنەرە!

سەبری خوا زۆر سەرسووڕهێنەرە!

سەبری خودا زۆر سەرسووڕهێنەرە! نووسەر: بەهائەددین حیسامی وەرگێڕ: شیما خزرنژاد   لە یەکێک لە زانایان گوێم لێبوو کە پرسیارێکی سەرنجڕاکێشی بۆ هاتووە. دەیگووت: خۆگری ئێمە و خۆگری خوا چ جیاوازییەکی هەیە؟! پاشان بەردەوام بوو و گوتی: ئارامی ئێمە زۆرجار لەسەر ترسە… ئێمە کاتێک ئارامیمان تەواو دەبێت، دەترسین دەرفەتەکان لە دەست…

- اندازه متن +

سەبری خودا زۆر سەرسووڕهێنەرە!

نووسەر: بەهائەددین حیسامی
وەرگێڕ: شیما خزرنژاد

 

لە یەکێک لە زانایان گوێم لێبوو کە پرسیارێکی سەرنجڕاکێشی بۆ هاتووە.
دەیگووت: خۆگری ئێمە و خۆگری خوا چ جیاوازییەکی هەیە؟!

پاشان بەردەوام بوو و گوتی: ئارامی ئێمە زۆرجار لەسەر ترسە…
ئێمە کاتێک ئارامیمان تەواو دەبێت، دەترسین دەرفەتەکان لە دەست بدەین و کات تێدەپەڕێ و چیتر ناتوانین هیچ شتێک بکەین.

کاتێک کەسێک هەست دەکات شتێک لە دەستی دەردەچێت، نائارام دەبێت، ڕێگاکەی ون دەکات، یان بێ هیوا و دۆڕاو دەبێت. ئەوان پێیان وایە دونیا هەر ئێستایە، و ئەم دەرفەتە ئەگەر لە دەست بچێت، هەموو شتێک کۆتایی دێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم نیگەرانیانە بۆ خودا جێبەجێ ناکرێن. ئەو بەدیهێنەری زەمانە، نەک دیلی کات. بۆ ئەو، ڕابردوو و داهاتوو وەک ئەمڕۆ بەردەستن.
نە درەنگ دەکەوێت و نە لە هیچ شتێک غافڵ و بێ ئاگا دەبێ و نە دەرفەت لە دەست دەدات.
کاتێک گلەیی لە دواکەوتنی سزادان یان وەڵامدانەوەی خودا دەکەین، بە هەڵە وا دەزانین کەسێک لە دادپەروەری خودا ڕایکردووە یان دەرفەتێکی بۆ هەڵهاتنی دۆزیوەتەوە، دە حاڵێکدا کە هیچ شتێک لە بازنەی دانایی و دادپەروەری ئەو دەرناچێ.

بۆ نموونە، تاوانبارێک بهێنە پێش چاوت کە نادادپەروەری گەورەی لەم جیهانەدا کردووە. خەڵک به دەستی وی بریندار بوون و چاوەڕێی ئەوە دەکەن ڕووبه ڕووی ئه نجامی کاره کانی ببێتەوە زۆر کەس دەترسن لەوەی ئەم پیاوە پێش ئەوەی سزا بدرێت بمرێت و لە دادوەری دەرباز بێت.

بەڵام ئایا مردن سنووری دادپەروەری خودایە؟
ئەو گرنگی بە چی دەدات ئەگەر زیندووبوونەوە نزیک بێت؟
لەو دادگا گەورەدا، هیچ تاوانێک لەبیر ناکرێت و هیچ ستەمکارێکیش بێ وەڵام نامێنێتەوە.

لێرەدا دەبێت تێبگەین:
بێ ئارامیمان لە بێدەسەڵاتی ئێمەوە سەرچاوە دەگرێت، لە تێڕوانینی سنووردارمان، لە کورتی دەستەکانمان.
بەڵام ئارامی خودا بەهۆی بێ یارمەتییەوە نییە، بەڵکو بەهۆی توانایە.
ئەو خۆی دەپارێزێت نەک لەبەر لاوازی، بەڵکو لەبەر دانایی.
ئەگەر بیەوێت، دەتوانێت لەم کاتەدا شەپۆلی دونیا بگۆڕێت، بەڵام هەموو شتێک لە کاتی خۆیدا شێوە دەدات.
و ئەمە ئاشتییەکە کە ئەگەر باوەڕی پێ بکەیت، ئیتر ئەوەندە نائارام نابیت… چونکە تێدەگەیت کە هیچ شتێک لەدەست نەچووە، هیچ شتێک ون  نەبووە….
تەنیا هێشتا نەگەیشتووەتە کاتی خۆی.

Avatar photo
درباره نویسنده

شیما خضرنژاد

نویسنده و مترجم

ارسال دیدگاه
0 دیدگاه

نظر شما در مورد این مطلب چیه؟

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *