شۆقی شەفاعەت
خەبەر دەدا بەهاری دڵ لە جەرگی ئەم خەزانەوە
هەور بە هات و شاتە دێ بە ڕۆندکی ڕەوانەوە
گوڵی هوما لە دەشتی دڵ بە ناز و باز و سازەوە
پەپوولەی ڕۆح دەکا سەما بە ئایەتی ئیمانەوە
دەڵەن کەسی کەسانە دێ شەفیعی کوللی ئووممەتە
خەم وخەفەت لە دڵ دەچێ بە ورد و خاشی ژانەوە
شەهی شەهان بەڕێوەیە کۆشکی مەدایینە ڕما
لە ڕەوتی خێر خوا کەرەم ئاڵای ئیسلام شەکانەوە
شێعر و نەسر نیساری تو هەر تەڵەب و نزا دەکەن
وشەی شەرم لە شەوکەتت بە دەستی سینە مانەوە
لە شۆری عەشقی ئەحمەدە بەهار لە هەیبەتی ئەوە
جمەی دەمی کەوی بەفر و لە وەرزی خەندەرانەوە
خەزان بە فەخری فاخیرت فەراژو ژین دژێتەوە
لە خێوی ڕەحمەتی نەبی کەژ و چیا گەشانەوە
لە کردی کوردەواریە جەژن بە بەژنی نیشتمان
نەوای دڵی دەماری دەف بە پەنجەکەی شێرانەوە
لە حوسنی خولق و مەزهەری شەهامەتی فەلەک کپە
سەرۆکی گەل گەلێ ئەمین وەحی لەوی وەشانەوە
کچ و کوڕی وڵاتی من بە عەشقی تۆ “شەیدا” دەبن
بە شەوقی ئەو شەفاعەتە قەڵەم بە گوڵ خەملانەوە
#شەیدا_مەحموودی_شنۆ
هاتنی مانگی مەولوود لە سەرجەم بڕواداران پیرۆز بێت
نظر شما در مورد این مطلب چیه؟