دارالعلوم صلاح الدین ایوبی

ڕێوڕەسمی ڤستیواڵی تاجی زێڕین لە شاری بانە

ڕێوڕەسمی ڤستیواڵی تاجی زێڕین لە شاری بانە

ڕێوڕەسمی ڤستیواڵی تاجی زێڕین لە شاری بانە     ڕێکەوتی( ۱۰ / ۷ / ۱٤۰٤ )یەکەم ڤستیواڵی تاجی زێڕین بەبەشداری و ئامادەبوونی زیاتر(۷۰۰) ئافرەت لە هۆگرانی دین و باڵاپۆشی لە شاری بانە بەڕێوەچوو. بێگومان جل و بەرگ و داب و نەریتی ڕەسەنی کوردی بەدرێژایی مێژوو وێڕای پاراستنی لە لایەن ژن…

- اندازه متن +

ڕێوڕەسمی ڤستیواڵی تاجی زێڕین لە شاری بانە

 

 

ڕێکەوتی( ۱۰ / ۷ / ۱٤۰٤ )یەکەم ڤستیواڵی تاجی زێڕین بەبەشداری و ئامادەبوونی زیاتر(۷۰۰) ئافرەت لە هۆگرانی دین و باڵاپۆشی لە شاری بانە بەڕێوەچوو.
بێگومان جل و بەرگ و داب و نەریتی ڕەسەنی کوردی بەدرێژایی مێژوو وێڕای پاراستنی لە لایەن ژن و پیاو، هێمای ژیانێکی خۆماڵی و وڵاتە ڕەنگینەکەی کوردەواری بووە. مەخابن! ئەمڕۆ بەهۆی بوونی شوشیال میدیا بە تایبەتی و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەگشتی، شێوازی ئاخاوتن و جل و بەرگ و ژیانی کۆمەڵکە بەرەو داڕمان و لەناوچوون دەچێت.!
حاشا لەوەناکرێت کە، باڵاپۆشی تەنیا خۆی لە داپۆشینی سەر و مل و جەستە نابینێتەوە،  بەڵکوو پێویستە ئەمڕۆ زۆر گرینگی بە پۆشینی دڵ و زمان و چاو بدرێت، واتە: خاتوونێکی تاج لەسەر دەبێ ئاخاوتن و هەڵسووکەوتی جیاواز بێت لەگەڵ ئافرەتێک کە باوەڕمەند نییە بەم ڕێسایە.

ئاواتەخوازین ڕێوڕەسمی باڵاپۆشی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ هەموو جوانی و خزمەتێک کە بە کۆمەڵگەی ئێمەی دەکات نەبێتە هۆی بەربەرەکانی و مڵملانێ لەنێوان تێڕوانین و بیروڕای جیاواز.

هەواڵ

Avatar photo
درباره نویسنده

دارالعلوم صلاح الدین ایوبی

ارسال دیدگاه
0 دیدگاه

نظر شما در مورد این مطلب چیه؟

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *