سێهەمین خولی فیستیڤالی شانۆی سەرشەقامی زاب “پیرانشار”
ڕێوڕەسمی سێهەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی زاب دوای سێ ڕۆژ بە میوانداری شاری پیرانشار کۆتایی بە کارەکانی هێنا، و بەشداریووان و بڕاوەکانی فێستیڤاڵ خەڵات کران.
ئەم جارە شەقامەکانی پیرانشار بوون بە گۆڕەپانی وێناکردنی ئەکتەرە ناودارەکانی پارێزگای ورمێ.
ئەم فێستیڤاڵە بۆ ماوەی( ٣) ڕۆژ لە ڕێکەوتی( ٢۵ /٦ / ١٣٠٤ ) هەتاوی، بە بەشداری شانۆکارانی شارەکانی پیرانشار، ورمێ، بۆکان، تیکاب و ماکۆ بە نەمایشکردنی ۸ بەرهەم لە شاری پیرانشار بەڕێوەچوو.
لە کۆتایی مەراسیمی شانۆی سەر شەقامی زاب شانۆکاران لە لایەن لیژنەی دادوەرییەوە خەڵات کران و یونس فەتحی لە بۆکان دەرهێنەری شانۆی (لەژێر هێڵی مردن) براوەی یەکەم حوجەت قاسم نژاد لە تیکاب (ئێمە هەموومان مرۆڤین) وەک براوەی دووهەم دەستنیشان کران.
سێ ڕۆژی پڕشکۆ بە میوانداری شاری پیرانشار کۆتایی پێ هات.
مەبەست لە ڕێوڕەسمی هونەری شانۆ
یەکەم: زیندووڕاگرتنی هونەری شانۆ و فیستیڤال بە پاڵپشتی بینەران و هاودڵی دوو لایەنی خەڵک و ئەکتەرەکان
دووەم: دەرخستن و نیشاندانی ڕاستییەکان و دەرد و کێشەکانی کۆمەڵگای ئەوڕۆیی بوو بۆ نموونە:
یەک: ڕاگواستنی دەرد و کێشەکانی خەڵک بۆ گوێی بەرپرسان.
دوو: ڕەخنە و لێپرسینەوە لە بەرپرسان.
سێ: ڕاگواستنی پەیامی ئازادی و هاوسەنگی لە ڕێگەی شانۆ
لەو فیستیڤالەدا چەندین بەرهەم لەلایان هونەرمەندانی: بۆکان ،میاندووئاو ـ ماکۆـ پیرانشار، ورمێ، تکاب پێشکەشی بینەران و جەماوەری ئامادبوو کرا.
فیستیڤالێک کە ناوی پیرانشاری وەکوو شوناسی شانۆی سەرشەقام لە پارێزگای ورمێ دێنێتە ئەژمار
سەرچاوە: کاناڵی فەرهەنگ و هونەری پیرانشار
نظر شما در مورد این مطلب چیه؟