دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن
ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی سەری ساڵی نوێی خوێندنی ساڵی ( ۱۴۰۵ / ۱۴۰۴ ) بە ئامادەبوونی سەرۆککۆماری ئێران و بەرپرسانی پەروەردە یەکەم زەنگی ساڵی خوێندن لە قوتابخانەکانی ئێران لێدرا.
دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بە درووشمی پەروەردەی دادپەروەری لە قوتابخانەکان بەبەشداری ڕێژەیەکی بەرچاوی فێرخوازان واتە: (۱٦)ملیۆن قوتابی، لەناو (۱۲۳)هەزار قوتابخانە، لە بەشەجۆراوجۆرەکانی ناوخۆی ئێران بە درووشمی پەروەردەی دادپەروەرانە لە قوتابخانەی فەڕمی دەوڵەتی، نەهێشتنی گەندەڵی و بەشخوراوی و قوتابخانەی کەرتی تایبەت و خێرخوازان کرایەوە. جێگەی ئاماژەیە دەستپێکی ساڵی خوێندن لەگەڵ هەموو ئاڵوگۆڕی، دڵەڕاوکێیەک بەرانبەر بە ناوەڕۆکی کتێب، دامەزراندنی مامۆستای پێویست و کێشەی ئابووری و تێچووی کەلوپەلی دڵخوازی فێرخواز و کێشەی سەرەکەی کاتژمێری شێوازی هاتوچۆی قوتابخانە بەهۆی کاریگەری کێشەی وزە، لەلایەن بەرپرسانی پەروەردە بێ هیچ ئاڵوگۆڕی هاشێوەی ساڵانی ڕابردوو کرایەوە.
ڕۆڵی مامۆستا و ئەرکی پەروەردەی فێرخواز
بێگومان ڕۆڵی مامۆستای قوتابخانە لەئاست پەروەردەکردنی فێرخواز دەوری سەرەکی هەیە لە هەموو بوارەکانی فێربوون و ڕاهێنانی منداڵ، بە تایبەت قوتابییەکی پۆڵی ( ۱ بۆ ٦ )، منداڵ لەم قۆناغەدا وێرای فێربوونی وانەی خوێندن لە ئاست هەستیاربوونی تەمەن دەبێ زۆر گرینگی پێ بدرێت.
چەن خاڵی سەرەکەی کە ڕۆڵی مامۆستای دڵسۆز دەردەخات.
یەکەم ــ لە یەکەم دیدار مێهرەبانی و ڕووخۆشبوونی و دووربوون لە هەموو تووندووتیژی…
دووەم ــ گرینگی دان بە شوێنەواری کاریگەری قوتابخانە و دوورخستنەوەی منداڵ لە دڵەڕاوکێ…
سێهەم ــ بەپێی توانا بەشداریکردنی دایک و باوکی منداڵ لە کات و ساتی گونجاو ، و بەشداری ڕۆڵی کەسانی پسپۆر لەئاست دەروونناسی بۆ بەهێزکردنی بواری ڕوحی منداڵ
چوارەم ــ ڕێکخستنی ژینگەیەکی گونجاو بەگشتی بۆ ئامادەبووان و بەتایبەتی بۆ دڵخۆشی منداڵ
نووسین: مەدرەسەی سەلاحەددینی ئەییووبی پیرانشار
نظر شما در مورد این مطلب چیه؟