چۆن نەگرێم دوای نەمانی خۆشەویستمﷺ!

بۆچی نەگرێم دوای نەمانی خۆشەویستمﷺ!

هەرچی سەر هەڵ دەبرم و چاوم بەم ئاسمانه شینەی کوردوستان دەکەوێت، ئەوەندەی دەچمه سەر کانیاوی خۆش و ڕووبارەکانی کوردوستان، هەر کە شینایی دەشت و کێو و مێرگ و چیمەنەکانی وڵاته کەم دێته بەرچاو، لەباتی شایی و شای لۆغان لەسەر ئەم دڵە بچکۆڵه گۆشتینه ساوا و ناسکەم، کۆسپێکی تاڵ و گرێیەکی تووند و ناخهەژێن پەیدا دەبێت تا لەسەر چاوەی چاوم فرمێسک هەڵ نەکولێ و به سەر ئاگڕی دەروونما هەڵنەپڕژێت، بلێسه و گڕی کوورەی دەروونم دانامرکێتەوه.

بۆچی نەگرێم دوای نەمانی خۆشەویستمﷺ؟

 

نووسینەوە: عەبدووڵڵاهـ عەلیپوور

هەرچی سەر هەڵ دەبرم و چاوم بەم ئاسمانه شینەی کوردوستان دەکەوێت، ئەوەندەی دەچمه سەر کانیاوی خۆش و ڕووبارەکانی کوردوستان، هەر کە شینایی دەشت و کێو و مێرگ و چیمەنەکانی وڵاته کەم دێته بەرچاو، لەباتی شایی و شای لۆغان لەسەر ئەم دڵە بچکۆڵه گۆشتینه ساوا و ناسکەم، کۆسپێکی تاڵ و گرێیەکی تووند و ناخهەژێن پەیدا دەبێت تا لەسەر چاوەی چاوم فرمێسک هەڵ نەکولێ و به سەر ئاگڕی دەروونما هەڵنەپڕژێت، بلێسه و گڕی کوورەی دەروونم دانامرکێتەوه.

توخوا پێم بڵێن ئاخر چۆن نەگرێم؟!
چۆن خوێنی جەرگم به جۆگەی چاوما بەرنه دەمەوە سەر چیمەنه جوانەکەی وڵاتم؟! تا بەلکوو گوڵاڵە سوورەکەی جوانی پێ بگەشێتەوە و منیش به ناڵەی زار و هاواری زاری نەخۆشی له گیان بێزار، وەک بولبول
و قومری و هۆزار، نەک جار و بار، بەڵکوو ڕۆژێ هەزار جار به دەوری ئەم گوڵه ئالە جوانەدا بێم و بچم و بلێم؛
گولێکی خۆم بدادەم پێچ وتاوەش
به ئاوی دیدەکانم دادەم ئاوەش
به دەرگاهی ئیلاهی کەی ڕەوا بوو
گووڵ ئەزمەن دیگەری گیرەد گولاوش

که خاکی پیرۆز و پڕ ڕۆزی و ئاخی بێ ئاخ و داخی وەک میسک و عەنبەری تۆی تێدا نابینم، پێم بڵێن چۆن نەگریم!!!
من چۆن دڵ به گیتی خۆش کەم، چۆن چاوم بەرایی بدا لە دونیا بنوارم؟ تا ببینیم که لەسەر سفرەی ڕەنگین و ڕازاوەی خواکردی جیهان منی به ستەزمانیش وا له دوورەوە  وەستاوم و بەداخ و حەسرەت و کڵۆلێیەوە چاوم بریوەته بوونی تۆ و بەس…
توخوا وەرن تا لەسەر کانیاوی سارد و جوانی ئەم  شاخ و کێو و دەشت و دەوەنەی کوردوستان کۆڕێک ببەستین تێرتێر بۆ حاڵی زار و ژیانی گەڵی ئیسلام و ئەم کوردە بێ نازە و جوانەکەمان بگرێ، بەلکوو فرمێسکی پڕ لە ئێش و ئازاری ئێمه که به چاوی کانیاوا دەرژێته سەر گۆنای دەشت و دەری دونیای ئیسلامی بێناز، به دیتنی گریانی بە پەرۆش و ئەسرینی به جۆش و خڕۆشی ئێمه وشک بێتەوه و تۆزێ دڵی بکرێتەوە و کڵپەی دەروونی دامرکێتەوە.

نانا… برا و خوشکان، خۆشەویستەکانە وا گوێم له ئاهـ و نالەی وڵاتی بێنازی خۆم و ئیسلامەکەمە کە به کرووزانەو پێم ئەڵێ ڕۆڵە گیان، گریان باش و ڕەوانییه! تا دەرگای مردن و مراندن لەسەر پشتانه، خۆ ئێمەش خۆمان به ئیماندار و لاوێکی ئازا ئەزانین و واتا و مانای بەزین نازانین، کەوا بوو با بچینه سەر چیا بلیندەکانی وڵاتی هەڵگوورد و بابان و… ئیسلام به گەوایی خوا ڕاستگۆیانە و مەردانە دەست لەناو دەست، پەیمانی برایەتی، یەکێتی و بەیەکەوە ژیان ببەستین که وەکوو ئەم چیایانه ڕەنگین و سەنگین و بە خوێنی جەرگمان بیسەلمێنین شوێنکەوتەی پێغەمبەرین

چۆن نەگرێم؟! هەر چەندە سەر هەڵدێنم و دەر و پشتی خۆم تەماشا دەکەم و تۆ نابینم؛ هەرچەند، له کۆمەڵگادا جێگات خالی و قسه خۆشەکانت که نموونەی ئیحساساتی دینداری و خواپەرەستی و سۆز و خۆشەویستی و خوێن‌گەرمی بوو، نابیسم؛ دوو تکه فرمێسک له جۆگەی چاو و سەرچاوەی دڵم دێتەخوار! دوو تکه فرمێسک، دوو تکه خوێن، لەناو پارەی دڵ و چاوی کەم نوورم هەڵدەقوڵێ!
ئەی سەروەرم، بیری ئەو ڕۆژانه کە سەنگی چارەڕەشی و تاڵی ژیان نەیدەتوانی دڵی یارانت بشکینێ و ناهومیدیان بکا، چەندە بیرەوەرییەکی شیرینە، هەر کە ئەم ڕۆانەم بیر دێتەوە، و خۆشەویستی تۆ دێنمه پێش چاو، ئەو دوو تکه خوێنه بەسەر گۆنەی زەردما دێتە،خوار.
خۆشەویستم؛  گەرچی بەدوا کەوتنی دونیا و گەردوونی ڕۆژگار تۆی دوور خستۆتەوە، هەرگیز هیچ توانایەک ناتوانێ خۆشەویستی تۆم له دڵ دوور بخاتەوە.
وێنەی تۆ به قەڵەمی خۆشەویستی له دڵمدا کێشراوەتەوە و لەژێر خاکیشا مەحو نابێتەوە.

دڵنیابە، تۆ له دەرەنجامی سەربەرزی و ئیفتیخاراتی ئەنجامی وەزیفەدا خۆشبەختی و منیش هەرچەند له بیابانی دووریدا سەرگەردان و ناڵانم، دیسان له خۆشبەختی تۆ و له ئیفتیخاراتی تۆ و به یادی تۆوه خۆشبەختم.
بۆچی نەگرێم کە تۆ مایەی هیوای دڵ و ڕووناکی تاریکه شەوی تەنهاییمی .

سەرچاوە: سۆزی میحڕاب