مەدحی واڵا

مەدحی واڵا

لە مەدحی سەروەری گەورە ڕەسووڵڵاهـ موحەممەدی کەڕەم دار دروود و سڵاوی ئەڵڵاهـ لەسەر ڕوحی ڕەسووڵڵاهـ گەورەم! لە کوێ کاڵای واڵا  هاوردە کەم مەدحی ئاڵای کەسک و واڵای سەروەری گەورەی لێ هەڵکەوێ؟ سروەی کام کۆساری دڵداری گەردی ڕێ دوورەکەی لەلای مەککەم لە کۆڵ دەسڕێ؟ گەورەم! کەی دێ ماهی وەک ڕووی گوڵوک لە سای هەوری گەڕۆڵ هەڵێ؟ کە دەرکەوێ ماهی گوڵی موحەممەدی گەورەم! دڵم هەوای لای سەروەرم لە کەللەی دا دڵەڕاوکێ سەری لە ماڵی دڵم دا هەوارگەی دڵ، حاڵ و ماڵی هەر لە کەلاوە دەکا سەراسەر لار ولاسارە لە سۆی ماڵی کەسک و ئارامگەی دڵ گەورەم! دڵم لە دووری ئەو ماڵە کەسکە لاولاوەی دووری لێ هاڵا گەڵای ساردی دووری سەروەر، لە داری سەروی دڵداری وا هەڵوەری سارای دڵم سوور هەڵگەڕا

«مەدحی واڵا»

لە مەدحی سەروەری گەورە ڕەسووڵڵاهـ موحەممەدی کەڕەم دار

دروود و سڵاوی ئەڵڵاهـ
لەسەر ڕوحی ڕەسووڵڵاهـ

گەورەم! لە کوێ کاڵای واڵا  هاوردە کەم
مەدحی ئاڵای کەسک و واڵای سەروەری گەورەی لێ هەڵکەوێ؟

سروەی کام کۆساری دڵداری
گەردی ڕێ دوورەکەی لەلای مەککەم
لە کۆڵ دەسڕێ؟

گەورەم! کەی دێ ماهی وەک ڕووی گوڵوک
لە سای هەوری گەڕۆڵ هەڵێ؟
کە دەرکەوێ ماهی گوڵی موحەممەدی

گەورەم! دڵم هەوای لای سەروەرم لە کەللەی دا
دڵەڕاوکێ سەری لە ماڵی دڵم دا هەوارگەی دڵ، حاڵ و ماڵی هەر لە کەلاوە دەکا سەراسەر لار و لاسارە لە سۆی ماڵی کەسک و ئارامگەی دڵ

گەورەم! دڵم لە دووری ئەو ماڵە کەسکە
لاولاوەی دووری لێ هاڵا گەڵای ساردی دووری سەروەر، لە داری سەروی دڵداری وا هەڵوەری
سارای دڵم سوور هەڵگەڕا

ئەی سەروەرم !
ئەم ئاڵا کەسکەی ئارامگە
لەگەڵ گەرمی و دڵ کراوی
کۆڕی ڕەوڵەی لای کەسەکەم
دڵی هەڵوەدای ئاگر دام

دڵم ئەوساڵ گراوی ڕوحمی سەراسەری ئەڵڵای ئەحەد و سەمەدە، دڵم ئەوساڵ گەرمی گڕووی سەلامی سەر ڕووی ئەحمەدە

سەلام لەسەر ڕەسووڵی ئەکڕەم، موحەممەد
سەلام لەسەر گراوی دڵ، سەروەری هەمدەم، موحەممەد

(صلی الله علیه و سلم)
پەخشانە شێعرێکی بێ خاڵ- بێ نوقتە- لە پەسنی خۆشەویستمان حەزرەتی موحەممەد(دخ)

ئەمیر خالیدی-جەڵدیان