بەختەوەری لە ڕۆژی دواییدا

بەختەوەری لە ڕۆژی دواییدا

خوادی گەورە بەختەوەری دەی بەخشێ بە کەسانێک کە، لە ئاگری جەهەننەم ڕەزگاریان دەبێ بەو مانایە کە: هەڵەو گوناحیان زیاترە لە کردەوەی باش و دەبا لە دەرەنجامی گوناح بە ئاگری جەهەننەم سەزا بدرێن بەڵام خوای گەورە کەڕەمیان لەگەڵ دەکا و دەیان باتە بەهەشت.

جۆر و بەشەکانی بەختەوەری لە ڕۆژی دواییدا کە ئەڵڵاهـ لە قوڕئاندا باسیان دەکات سێ بەشن

 

هەوەڵ: الفوزالمبین
بەختەوەری ڕوون و ئاشکرا

دووەم: الفوزالکبیر
بەختەوەری گەورە

سێهەم: الفوزالعظیم
بەختەوەری زۆر گەورە

۱ــ بەختەوەری ڕوون: ئەو بەختەوەریەیە خوادی گەورە دەی بەخشێ بە کەسانێک کە، لە ئاگری جەهەننەم ڕەزگاریان دەبێ
بەو مانایە کە: هەڵەو گوناحیان زیاترە لە کردەوەی باش و دەبا لە دەرەنجامی گوناح بە ئاگری جەهەننەم سەزا بدرێن بەڵام خوای گەورە کەڕەمیان لەگەڵ دەکا و دەیان باتە بەهەشت.

ئەڵڵاهـ سوبحانە و تەعالا دەفەرموێ: {قُلْ إِنِّي أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّي عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ .مَنْ يُصْرَفْ عَنْهُ يَوْمَئِذٍ فَقَدْ رَحِمَهُ ۚ وَذَٰلِكَ الْفَوْزُ الْمُبِينُ}. ۱۵=۱۶ سووڕەتی ئەنعام ــ ئەی پێغەمبەر لە وڵامی بێ بروایەکاندا بڵێ ئەمن لە عەزابی خوای گەورە دەترسێم بۆیە لە گوناح دووری دەکەم هەر کەسێک لەو عەزابە دەو ڕۆژەدا پارێزراو بێت ئەوە داخیلی ڕەحمەت و بەڕەکەتی ئەڵڵاهـ بووە ئەو ڕەحمەتە بەختەوەری ڕوون و ئاشکرایە.

۲ــ بەختەوەری گەورە.
ئەو بەختەوەرییە کە خوای گەورە بە خەڵات دەی بەخشێ بەو کەسانە کە بەدڵ باوەڕیان بە تاکی و تەنیایی خوای گەورە هێناوە و بە زوبان ئیقڕاریان پێکردووە و لەپاشان کردەوەی چاک و باشیان ئەنجام داوە ئەو کردەوە باشانە دەبنە هۆکاری واریدبوون بە بەهەشتی خوا.

ئەڵڵاهـ( جل‌جلالە) دەفەرموێ. {إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَهُمْ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ۚ ذَٰلِكَ الْفَوْزُ الْكَبِيرُ}. ئایەتی ۱۱ سووڕەت برووج ــ ئەو تاقمە لەناو خەڵک کە بروایان بە تاکی خوای گەورە هێناوە کردەوەی چاکیان ئەنجام داوە ئەوان داخیلی باغانێک دەبن کە لەژێر قەسرەکانیان ڕووبار ڕەوان دەبێ، ئەو خەڵاتە پێدەکوتری خەڵاتی گەورە.

۳ــ بەختەوەری زۆرگەورە و مەزن:
ئەو خەڵات و بەختەوەرییە کە دەگەن بە ڕەزامەندی خوای گەورە
ئەڵڵاهـ تەعالا دەفەرموی: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ ۚ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ}.
ئایەتی۷۲ سووڕەتی تەوبە خوای گەورە بەڵێنی داوە بە بڕواداران لە پیاوان و ئافرەتان بەهەشتێک کە ڕووباری ڕەوان و جاری لەژێر قەسر و قسوورەکان دان و خانوانێک کە خاوێن و پاکن و بۆ هەمیشە مانەوە لەوێدا و گەیشتن بە ڕەزامەندی خالیقی جیهانیان.

ئەبوو هووڕەیڕە ڕەزا و ڕەحمەتی خوای لێبێ دەڵێت پرسیارمان لە پێغەمبەرگیان کرد کە، لەبارەی قەسر و خانۆکانی بەهەشت بۆمان بڵێت؟ ڕەسووڵی ڕەحمەتیش(صل اللە علیە وسلم) فەرمووی: خشتێکی لە زێڕە و خشتێکی لە نووقرەیە و گڵ و خۆڵەکەی لە زەعفەرانە ئەو ڕەزامەندییەی خوای تەعالا «بەختەوەری زۆر گەورەیە»

داواکاریم لە ئەڵڵاهـ “جل‌جلالە” چاوپۆشی و پێدانی بەختەوەری و ئەو خەڵاتە مەزنەیە هەم بۆ خۆم و هەم باب و دایکم و مناڵەکان و خێزان و سەرجەم ئێوەی خوێنەری ڕێزدار بەرێزە

وەرگێر: سابیر قادرنژاد